- پاش هێرشەکەی دوێنێی سەر قایمقامیەتی بینای قایمقامیەتی شارۆچکەی دێرکی سەر بە شاری مێردین لە باکووری کوردستان، بەهۆیەوە قائیمقام و چەند هاوڵاتییەکی تر برینداربوون، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەیانی ئەمڕۆ قایمقام گیانی لەدەستدا.
- سوپای تورکیا جارێکی دیکە گوندەکانی سەنار و مەروانیەی سەربە شیەی کانتۆنی عەفرینی بۆردومان کرد.
- بەشێک لەبەڕێوەبەری خوێندنەگەکانی سلێمانی ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەیەکدا بڕیاریاندا دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن بەڕاوێژ بێت لەگەڵ مامۆستاکانیان، ئەوەش لەکاتێکدایە مامۆستایانی ناڕازی شکاندنی بایکۆت بەهەموو شێوەیەک ڕەتدەکەنەوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان