رۆژنیوز ناوەندی هەواڵەکان
ژمارەی ئه و هاوڵاتییە عێراقیانەی بەهۆی شەڕەوە ئاوارەی ڕۆژئاوای کوردستان بوون گەیشتە هەشت هەزار و 500 کەس.
شەوی ڕابردوو 130 هاوڵاتی عێراقی دیکە لە ناوچەی ڕەجم سلێبی یەوە، کە دەکەوێتە سەر سنوری عێراق و سوریا چوونە ڕۆژئاوای کوردستان، بەوەش ژمارەی پەنابەرانی عێراقی لە ڕۆژئاوای کوردستان گەیشتە هەشت هەزار و 500 کەس.
ئه و 130 هاوڵاتیە عێراقیە، کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ئاوارە بوون، لە کامپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان جیگیرکران.
بەرپرسانی کامپی هۆل ئاماژەیان بۆ ئەوە کردوە، کە هەوڵ دەدەن پێداویستییەکانی ئه و پەنابەرانە دابین بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژئاوای کوردستان لەژێر ئابلوقەدایە و چەندین ساڵە ڕێگە نادرێت خۆراک و پێداویستی بۆ خەڵک بە ئاسانی ببرێتە ڕۆژئاوای کوردستان.
18-11-2016