ساڵی 1974 لە گوندی کەونە پاکی سەر بە قەزای بەردە ڕەش لەدایکبووەو خێزاندارە و کوڕێک و چوار کچی لە دوای خۆی بەجێهیشتووە، دکتۆرای هەیە لە تەفسیر و بەرپرسی مەکتەبی زانایانی هەولێری یەکگرتووی ئیسلامی کورستان بووە.
هۆشیار ئیسماعیل (40) ساڵ لەساڵی (1999) ئیجازەی عیلمی وەرگرتووەو لەساڵی (2003) کۆلێژی تەواو کردووەو لەساڵی (2007) ماستەری لەتەفسیر وەرگرتووەو لەساڵی (2013) ش پلەی دکتۆرای لەتەفسیر وەرگرتووە.
پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی (عومەر بندیان) لە هەولێر لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی شادی لەلایەن چەند کەسێکەوە ڕۆژی 22-11-2016 دەسترێژی گولەی لێکرا و کوژرا.