هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان
مامۆستایان، فەرمانبەران،
سەرجەم موچەخۆرانی بەشخوراو
ماوەی دوومانگە مامۆستایان و فەرمانبەران و بەشێکی زۆر لە موچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەرِین لەشەقامەکاندا بەرِێگای یاساییانە و مەدەنییانە داوای گێرِانەوەی قوتی ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان دەکەن و له و چوار چێوەیەشدا ناچارکراون پەنا بۆ بایکۆتکردنی وانەوتنەوە و خۆپیشاندانی جەماوەری ببنە کە دواینیان گەیاندنی یاداشتی ئەنجومەنی مامۆستایانی نارِازی بوو بۆ هەریەک لە نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئەنجومەنی پارێزگا، بەڵام دەسەڵات بەوپەرِی بێباکی خۆی بەرامبەر چارەنوسی 700 هەزار خوێندکاری ئەم دەڤەرە و نزیکەی 50 هەزار مامۆستا، بەهیچ جۆرێک ئامادەی گوێگرتن و پێشوازیکردنی داواکارییەکان نەبوو.
لەماوەی یەک دوو ڕۆژی ڕابردووشدا پاش دەستپێکردنی هەوڵەکانی بەرِێز سەردارقادر پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ناچارکردنی هەریەک لە بەرِێز قوباد تاڵەبانی و وەزیری پەروەردە بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکان، تائێستا ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتەوە دانیپیانراوە دابینکردنی برِە پارەیەکی کەمە بەناوی هاندان بۆ مامۆستایان کە ئێمە سەرەرِای دەستخۆشیمان بۆ هەردوو لایان، سەرلەبەری ڕەتدەکەینەوە،
لەبەرئەوەی :
1. ئێمەی مامۆستاو موچەخۆری حکومەتین و بەوپەرِی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ پیشەکەمان دەکەین بەجۆرێک کە هاندانی حکومەت بەپێویست نازانین، بەڵکو پێویستە لەبەرامبەر ماندوبوون و وانەوتنەوەدا موچەی یاساییمان بۆ دابینبکات.
2. سەرەرِای ڕەتکردنەوەی هەر برِە پارەیەک لەدەرەوەی موچەی یاسایی خۆمان، ئێمە متمانەمان بە هیچ بەڵێنێکی حکومەت بۆ زیادکردنی موچە نەماوە و بۆ ئەمەش نمونەی کارمەندانی تەندروستی و مەرزی پەروێزخان و بەڵێنی گەرِانەوەی نیو موچەی ساڵی 2015 مان لەبەردەستدایە کە تەنها یەک مانگ برِە پارەی زیادکراویان بۆ دابینکرا و تائێستاش چاوەرِوانن!!
3. لەکۆبوونەوەکانی چەند ڕِۆژی ڕابردوودا دەرکەوت تا ئێستا لایەنی دەسەڵات بەهیچ جۆرێک ناچێتە ژێرباری ئه و بەڵێنەی کە ڕوبعە موچەش هەر 30 ڕۆژ جارێک لەکاتی خۆیدا دابینبکات، چ جای بەڵێنی زیادکردنی موچە.
4. ته واوی ئه و هه ولانه ڕه ت ده که ینه وه.که تویژی ماموستایانی پەروەردە له مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان و سەرجەم چین و تویژی موچه خورانی تر جیا بکاته وه.
5. له ئه گه ڕی لاوازی حکومه تی هه ڕیم و نا ئومید بونمان له په ڕله مانی عیراق،
ته واوی مافه کانمان له داهاتی پاریزگا داوا ده که ین و فشاره مه ده نیه کانمان له و چوارچیوه یه دا دریژه پی ده ده ین.
لەکۆتایدا
بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم چین و توێژەکان ڕادەگەیەنین ئەمە مامەڵەی دەسەڵاتە لەگەڵ توێژی گرنگی مامۆستایان و فەرمانبەران، لێرەوە چارەنوسی خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایانی ئەم دەڤەرە دەخەینە ئەستۆی ئەم دەسەڵاتە بێباکە و لای خۆمانەوە شکاندنی بایکۆت بەهەموو جۆرێک ڕەتدەکەینەوە، داوا لە سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان و مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەین ڕۆژی پێنج شەممە 01-12-2016 بۆ کارەبا و نەوت و خوێندن و چارەنوسی مناڵەکانیان برِژێنە سەر شەقامەکان، تا بەشێوەی مەدەنیانە و یاساییانه و دوور لەتوندوتیژی فشارەکانمان بۆ سەردەسەڵات درێژە پێبدەین
بایکۆت بەردەوامە
سەرکەوتن بۆ شۆرِشی سپی مامۆستایان و فەرمانبەران
ئەنجومەنی مامۆستایانی نارِازی
26-11-2016