- شەوی ڕابردوو بەشی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەربەندیخان لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا لە قەزای دەربەندیخان توانیان چەکدارێکی کوردی داعش دەستگیر بکەن.
- سەرۆکی داواکاری گشتی تورکیا داوای 30 جار زیندانی هەتا هەتایی بۆ 68 بەرپرسی پەکەکە و کەجەکە دەکات کە ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکێتی دیموکرات پەیەدەشی تێدایە، لەسەر دۆسیەی تەقینەوەی خۆکوژییەکەی 17-02-2016 لە ئەنقەرە.
- پێش ئەوەی ڕاگەیەندراوی هاوبەشی 13 هاوسەرۆکی لەکار دوورخراوەی شارەوانیەکانی ئامەد، لەبەردەم شارەوانی شارۆچکەی پەیاسی سەربە ئامەد بخوێندرێتەوە، هێزەکانی پۆلیسی تورک شارەوانی پەیاسیان گەمارۆدا و ئاستەنگییان بۆ دروستکردن.
- بەمەبەستی دەربڕینی نیگەرانییان لە خراپی ڕەوشی کارەبا و دابەشنەکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا، ژمارەیەک لە هاوڵاتیان و چالاکوانانی شارۆچکەی سەیدسادق، خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.
- خوێندکارانی خوێندنە ئیسلامیەکان و خوێندکارانی ئێواران، دژ بە بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق و بۆچارەسەرکردنی کیشەکانیان، لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەدەی کەرکووک گردبوونەوە.
- لە سنوری شارەدێی تەکیەی جەباری سێ تەرمی نەناسراو دۆزرانەوە کە شوێنەواری فیشەکیان پێوەیە.
- گروپی هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان، بەرپرسیارێتی خۆی لەتەقینەوەکەی بەردەم بینای پارێزگای ئەدەنە لەتورکیا ڕاگەیاند، کە 35 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
- مەلا کرێکار دوای هەفتەیەک لە دەستگیرکردنی لەنەرویج ئەمڕۆ ئازاد کرا، هەواڵگریی ئیتاڵیا ئەو داوایەی کێشاوەتەوە کە بەهۆیەوە مەلاکرێکاری لەسەر دەستگیرکراو بڕیاربوو ڕەوانەی ئەو وڵاتە بکرێت، ئەوەش بەوتەی برایەکی.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان