رۆژنیوز - سۆران محەمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ 709 هاوڵاتی ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی داعش لە شارۆچکەی حەویجەوە هەڵهاتن و خۆێان گەیاندە هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری گوندی مەکتەب خالید.
ڕۆژانە دەیان هاوڵاتی لە ژێر دەستەی چەتەکانی داعش لە شارۆچکەی حەویجە و گوندەکانی دەور و بەری هەڵدین خۆێان ڕادەستەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن، درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆش سەڕەڕایی بارانێکی بەخوڕ 709 هاوڵاتی کە لە ژن منداڵ و کەسانی بەتەمەن پێک دێن خۆێان ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کرد.
نەقیب، سیروان بەرزان،لە سەنگەرەکانی گوندی مەکتەب خالید بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"ئێوارەی ئەمڕۆ 709 هاوڵاتی تر لە شارۆچکەی حەویجەوە هەڵهاتن و خۆێان گەیاندە هێزەکانمان لە سنوری گوندی مەکتەب خالید، بۆ پێشوازی لە ئاوارەکان زیاتر لە کیلۆ مەترێک هێزەکانمان چونەتە پێشوازی ئاوارەکان و هاوکاری ئاوەرەکانیان کردووە ".
وتیشی :"زۆربەی ئەو ئاورانەی کە ئەمڕۆ گەیشتە هێزەکانی پێشمەرگە زۆربەیان لە ژن منداڵ پێک دێن و کەسانی بەساڵ چووش لە نێو ئاوارەکاندا بوونی هەبووە، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە پیاویان لەگەڵدا بووە، ئەمەش جیاوازی لە نێوان ڕۆژانی تردا دروست کردووە،چونکە لە ڕۆژانی ڕابردوودا زۆربەی ئەو ئاوارانەی کە خۆیان دەگەیاندە هێزەکانی پێشمەرگە لە ژن منداڵ پێک دەهاتن ".
نەقیب سیروان، ئەوشی وت :"لەو ژمارەیە 329 منداڵ و 205 ژن و 175 پیاو پێک هاتبوون، لەو ژمارەیە 31 کەس گومانیان لەسەر بووە لێکۆلینەوەی لەگەڵ دەکرێت، دوای لیکۆڵینەوەی لەگەڵیان ڕەوانەی کەمپێکی دیاری کراوی تایبەت بە ئاوارەکان کراون ".
14-12-2016