- لە گوندێکی سنوری گەرمیان بەهۆی تەقینەی بۆمبێکەوە هاوڵاتیەک دەست و قاچێکی پەڕی.
- لە کەرکووک باوکێک کچێکی خۆی کوشت و بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی ئەو شارەش دەڵێت لێکۆڵینەوەکان دەستی پێکردووە و بکوژەکەش دەستگیرکراوە.
- وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرای کرد، کچێکی تەمن 15 ساڵ لە شارەدێی سیروانی سەربە پارێزگای هەڵەبجە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و بە هۆی سەختی برینەکەییەوە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گانی لەدەستدا.