لە دایکبووی ساڵی 1970ز لە شاری #مەهاباد#
ساڵی1985دوای پێوەندی گرتن لە گەڵ حیزب لە نێوخۆی وڵات دوای ماوەیەک ساڵی 1987 دێتە نێو ڕێزی ئاشکرای تێکۆشەرانی دێموکرات.
لە ناوەڕاستەکانی دەیەی ساڵانی 90 دا قارەمانانە لە زۆربەی بەرەنگارییەکانی هێزی پێشەوا لە گەڵ هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا بەشداری کرد و لەوماوەیەدا نزیک بە سێ جار بە توندیی بریندار دەبێ.
کە زیاتر لە 30 ساڵ وەک تێکۆشانی توانی سەربەرزانە و لێهاتووانە لەم شوێن و ئۆڕگانانەدا بەرپرسارێتی بگرێتە ئەستۆ:
ساڵی1987 تا ساڵی 1991وەک پێشمەرگە لە هێزی پێشەوا
ساڵی 1991 بۆ 1992وەک سەرپەل هەر لە هێزی پێشەوا
ساڵی1993 بۆ 1994 وەک جێگری لکی 2ی هێزی پێشەوا
ساڵی 1994تا 1996وەک فەرماندەی لکی 3 لە هێزی پێشەوا
ساڵی1997 بۆ 1998وەک ئەندامی کۆمیتەی شارەستانی مهاباد
ساڵی 1996 بۆ1999 وەک ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری شارستانی مهاباد
ساڵی 11999 بۆ 2000 وەک ئەندامی ناوەندی 2ی کوردستان و بەرپرس لە بەشی ئاموزش
ساڵی 2001بۆ 2002وەک مامۆستا لە فێرهەی سیاسی_نیزامی
ساڵی 2003 بۆ 2009وەک کادری کۆمیسیۆنی ئاموزش و مامۆستا لە فێرگە
ساڵی 20-12-2016تا کاتی شەهید بوونی وەک بەرپرسی بەشی فێرکردن لە کۆمسیۆنی ئاموزش
دوای 32 ساڵ خەباتی پێشمەرگایەتی، لە شەوی یەڵدا 20-12-2016، لە یادی لەدایکبوونی د.قاسملوودا، لە ئەنجامی دانانی بۆمبی چێنراودا لەگەڵ پۆلێک پێشمەرگەدا لەبەردەم بارەگاکەیان لە شارۆچکەی کۆیە شەهید بووە.