ساڵی 1999 لە شاری بانە لەدایکبووە. ساڵی 2011 لەگەڵ بنەماڵەکەی هاتوونەتە نێو ڕیزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان. شەهید ناسر لەو ماوەیەدا وەک ئەندامێکی چالاکی یەکیەتی لاوان تێکۆشانی هەبوو، و وێڕای دەرس خوێندن لە یەکێک لە دەبیرستانەکانی شاری #کۆیە# هاوکارێکی تێکۆشەری کوردکاناڵیش بوو.
ئەندامی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران-حدکا بووە. لە شەوی یەڵدا #20-12-2016#، لە یادی لەدایکبوونی د.قاسملوودا، لە ئەنجامی دانانی بۆمبی چێنراودا لەگەڵ پۆلێک پێشمەرگەدا لەبەردەم بارەگاکەیان لە شارۆچکەی کۆیە شەهید بووە.