لە ساڵی 1820 کەنیسەیەکی بچوک لە سلێمانی دروست کراوە
سەرەتای سەرهەڵدانی مەسیحی یەکانی سلێمانی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1855بەدواوە، مەسیحییەکان لە (سنە،ئەرمنستان، کەرکووک، موسڵ، دیانا، شەقڵاوە، عینکاوە، هێران، نازەنین. هەرموتە،کۆیە) ەوە ڕوویان کردوەتە سلێمانی لە گەرەکی مەسیحییەکانی نزیک قەزازەکان جێگیر بوون، میستەر هات وتویەتی:(لە ساڵی 1820دا کەنیسەیەکی بچوک، 5 کاروان سەرا، 5 مزگەوت،5 حەمام لە سلێمانی هەبووە، ئیبراهیم پاشای بابان لە ساڵی1784شاری سلێمانی تەواو کرد، ئه و کاتانە سلێمانی 200ماڵ بوو،30ماڵی جولەکه و 8ماڵی مەسیحی بوو. ئەمەش ئەوەدەخاتە ڕوو کە مەسیحییەکان دوای دروست کردنی شاری سلێمانی بە ماوەیەکی کەم ڕوویان کردوەتەسلێمانی و لەوێ ژیاون،دواتر پەرەیان سەندوەوبوون بە 125 ماڵ زیاتر،ژمارەیان لە(1050- 1100)کەس بووە، بەڵام بە هۆی هەلومەرجی نائاسایی یەوە بەسێ قۆناغی جیاواز ڕوویان کردوەتە هەندەران، لە سەرەتایی شەستەکانەوە بە هۆی هەل و مەرچی نائارامی کوردستان،.لە هەشتاکانیش بە هۆی جەنگی عێراق - ئێران ەوە، لە سەرەتای نەوەدەکانیشەوە بەهۆی جەنگی کەنداو وئابلۆقەی ئابورییەوە،زۆر لە مەسیحییەکانی سلێمانی و کوردستان سەریان بەره و هەندەران هەڵگرتووە '
ئێستا نزیکەی 70 خانەوادەی مەسیحی لەسلێمانی گەر مابێت.ژمارەیان لە(450-470)کەس دەبن، باری یژێوی ژیانیان زۆر باشە،سەرقاڵی بازرگانی و مەی فرۆشتنن،هەندێکیشیان فەرمانبەرن،خەڵکی سلێمانی ڕێزێکی تایبەتی لە مەسیحییەکان دەگرن،هاتوو چۆی یەکتری دەکەن، لەنێوان هەندێکیشیان دا پەیوەندی هاورێیەتی بەهێزو پته و هەیە،لە جەژن و بۆنە ئاینییەکانا یەکتری بەسەردەکەنەوە،هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی مەسیحییەکان و کەسایەتیان تایبەتمەندی خۆی هەیە. لە کاتی کێشەدا هەموویان یەکدەگرن و پشتگیری و هاوکاری یەکتری دەکەن.
قەشە پەری ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بوو
لە سەرەتادا مەسیحییەکانی سلێمانی کەنیسەیان نەبوو،رۆژانی یەک شەممە، مەسیحییەکان کۆدەبونەوه و نوێژو خواپەرستیان دەکرد، لەساڵی 1862 بۆ یەکەم جار دوو ژووری گڵیان لەخشتی قور دروست کردو سەرەکەیان بە داری دارەڕا گرتوە و کردویانە بە (کەنیسە یکلدان)، ئیلیای بازرگان بە برێک پارە هاوکاری دروست کردونی ئەم کەنیسەیەی کردوە، کەنیسەی کلدان سلێمانی لە سەردەمی فەرمانرەوایی (پاپا پێوسی دووەم) بە فەرمانی (مەتران مار شەمعون)ی سنە دروست کراوە هاوکات بووە لە گەڵ نوسینەکەی (مەولەوی).(الطریقە المرضیە) کە بەتەریقەتی نەقشبەندی نوسراوە'
+قەشه پەتروس پاپیری کەریمی عەلەکە بوو، بەرەچەڵەک خەڵکی هەرموتەیە، ماوەیەکی زۆر خزمەتی کەنیسەی سلێمانی کردووه و لە 1898 تا 08-05-1902 ناوی لە تۆماری عەماددا هەیە.
+قەشە پەترۆس سبلی لە (1951-1954)سەقفی کەنیسەی دروست کردوە بە جەمالۆن و بەدنگە قایمی کردووە ؛قەشە جبرائیل ماری ژووری(زنگ لێدان) بۆ بانگهێست کردنی مەسیحی یەکان دروست کردوە بۆنوێژ کردن.
قەشە یوسف پەری خەڵکی کۆیە بوو لە (1962-1973)خزمەتی کەنیسەی سلێمانی کردوە سێ خانوی بۆ مەسیحی یەکان بەرامبەر کەنیسه و دیوەخان وباخچەی بۆ کەنیسە دروست کردووە.جگە لە دروست کردنی گۆرستانێک لە سەر شێوەی ئەوروپا لە ناو کەنیسەدا، ماوەیەک ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بووە،. ئەندامی لقی 4ی پارتی بووە لە شؤڕشی ئەیلول..بروانامەی دکتۆرای هەیە لە بەشی نەخشەکێشانی شارەکان.مامۆستا بوو لە زانکۆی پاریس،لە1995ەوە کراوە بە نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ڤاتیکان لە ئیتالیا. لە سلێمانی بە (ئەبونا) ناسرابوو.
کەسایەتییەکی لێهاتوو بوو.رۆڵی دیاری هەبووە لە پەرەپێدانی پەیوەندی توندو تۆڵی نێوان مەسیحییەکان وموسڵمانەکان دا لە خۆشی و ناخۆشی دا.بواری نەداوە ناخۆشی بکەوێتە نێوانیانەوە،گەر هەرکێشەیەک ڕووی دابێت خێرا چارەسەری کردووە،رۆڵی دیاری هەبووە لەدروست کردنی کورسی کەنیسەدا، توانیویەتی گەنجە مەسیحی یەکان لە دەوری کەنیسەدا کۆبکاتەوە، لە بۆنە ئاینیەکان دا ئاهەنگی تایبەتی دەگێرا، بەتایبەتی لە یادی جەژنی لە دایک بوونی مەسیح و سەری ساڵی نوێ دا،ماوەیەک ڕژێم ئه و ئازادییەی پێشێل کرد. جەژنەکان بەبێ ئاهەنگ دەمانەوە،لە دوای ڕاپەرین ەوە مەسیحی یەکانی سلێمانی ئاهەنگی جەژنەکانیان دەگێڕن.
+قەشە عەما نۆئێل17 ساڵ زیات خزمەتی کەنیسەی کردوه و خانویەکی بۆ کەنیسەش دروست کردوە.
+لەساڵی1974 کچەکانی خانەوادەی (فتوحی عەبدول ئەحمەد)نخی پارەی ئه و زەنگەیان دا بە قەشە
عەما نۆئێل کە لەرۆما کڕیبوی، زەنگەکە لە مس دروست کراوە.تا ئێستاش هەر ماوە لەکەنیسەی کلدانی سلێمانی دایە
+مەتران عەبدول ئەحمەد ڕەبان خەڵکی شەقڵاوە بوو،18 سال خزمەتی کەنیسەی کردوە،3 جار کەنیسەی چاک کردوەتەوە، هۆڵی ئاهەنگ گێران و هۆڵی پرسەی دروست کردوە،، لە1992 دا چەند ئاسورییەک کاریان کردەسەر مەتران ناوی (کەنیسەی کلدانی مەسیحی سلێمانی گۆری بە کەنیسەی حەزرەتی مەریەمی پاکیزە.زۆربەی مەسیحییەکانی سلێمانی ناوی (کەنیسەی کلدان)یان پێ شیاوتر بوو.چونکە مێژووی تۆمارکردنی هەر بە ناوی کلدانەوەیە'
+ مەسیحی یەکان لە هەر کوێ بژین.لێپرسراوێکی ئاینیان هەیە.پێی دەڵێن قەشە، ئەم ناوانە چەند ساڵێک خزمەتیکەنیسەیان کردوە (راهیب قریاتۆس)،(شەماس سەرکیس ڕەزوقی)،(شەماس مەچید قدوری)،(شەماس نوری)،(شەماس جبرائیل).(مام سلێمان)، (شەهید شەوکەت عەزیز)،(قەشە قریاتۆس)، (میخائیل).(قەشە یوسف پەری)،(مەتران عەبدول ئەحەد ڕەبان)، (قەشە صلێوە هما).
عەبدوڵڵا کەریم مەحمود