مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەشێک لەو کێشانەی کە لە ڕووی ئابوریی و موچەو سوتەمەنییەوە، لەم کاتە قەیرانەی داراییدا، کە لە کات و ساتی جیاوازدا، بەمەبەستی چارەسەرکردنیان ڕووبەڕووی کرابووەوە، بە پەرۆشەوە هەوڵەکانی خستەگەڕو لەسەرەنجامیشدا، تەواویی کێشەکان و داخوازییەکانیش، جێبەجێکران بەمشێوەیەی خوارەوە:
لەمانگی (2ی 6ی 2016) کاتێک کێشەی محاویلەی کارەبا لەشاری سلێمانی هاتە ئاراوە، کە بەهۆیەوە بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانی بێ کارەبا دەبوون، لەسەر داوای بەڕێز پارێزگاری ئەوکاتی سلێمانی (د. ئاسۆ فەرەیدون)، مەکتەبی سیاسی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عیراق (د. فوئاد مەعصوم) قسەیکردو بەڕێزیشیان لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری کارەبای عیراق قسەی کرد، کە لەسەرەنجامدا (200) محاویلە بۆ شاری سلێمانی دابینکرا، هەروەک چۆنێتی پارەی محاویلەکانیش، دەکەوێتە ناو کۆی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغداد. چونکە بەغداد دەزانێ لەم کاتەدا سلێمانی ناتوانێ پارەکە دابینبکات.
هەروەک لەسەرەتای ساڵی (20166) دا، نەخۆشخانەی سلێمانی، بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکان، دووچاری توشی کەمی دەرمانی نەخۆشییەکانی (شەکرە)، (فشار)، (دڵ) بوونەوە، بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەناچاری هانای بۆ یەکێتییەکەی خۆی هێنا. مەکتەبی سیاسیش لەسەر ئەم پرسە لەگەڵ بەڕێز (د.فوئاد مەعصوم) قسەی کردو سەرەنجام (20) تۆن دەرمانی پێویست، بۆ بەڕێوەبەرێتی گشتی تەندروستی سلێمانی دابینکرا.
هەروەها ڕۆژی (2016/12/12)، پاشئەوەی کەسوکاری سەربەرزی زیاتر (700) شەهید، لەڕێگەی مەکتەبی شەهیدانی یەکێتییەوە، بۆ چارەسەری کێشەکانیان، سەردانی مەکتەبی سیاسیان لەسلێمانی کردو لەگەڵ هەڤاڵ لێپرسراوی دەستەی کارگێڕ کۆبوونەوە، داوایانکرد، کە:
1- چارەسەری کێشەی پارەی ئاو و کارەبایان بۆ بکرێت.
2- وەرنەگرتنی پارەی قستی سلفەی عەقار لەموچەکانیان.
3- بەرمیلێک نەوتیان لەم زستانەدا بەخۆڕایی پێبدرێت.
بۆ ئەم داخوازیانەش، مەکتەبی سیاسی، لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی حکومەتی کوردستان و جێگرەکەی کۆبۆوەو بەسوپاسەوە، داخوازی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، جێبەجێکرا. هەروەها نەوتەکەش، لەڕێگەی بەغدادەوە، جێبەجێکراو لەم دوو ڕۆژەدا، دابەشدەکرێ.
• لەرۆژی (2017/2/77)یشدا، دوایئەوەی پێشمەرگە دێرین و دانەبڕاوەکان، بەمەبەستی چارەسەری کێشەکانیان سەردانی مەکتەبی سیاسیان کردو لەگەڵ هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕ کۆبوونەوە، کە بریتی بوون لە:
1- موچەکانیان لەکاتی خۆیدا پێبدرێت، یان موچەکانیان بخرێتە سەر هێزەکانی (70).
2- بەپێی خاڵ، پارچەی زەوی نیشتەجێبوون بۆ پێشمەرگە دێرینەکان تەرخان بکرێت، کە وەریان نەگرتووە.
3- خانەنشینکردنی ئەو پێشمەرگە دێرینانەی کە هێشتا خانەنشین نەکراون.
لەم پێناوەشدا، جارێکی تر مەکتەبی سیاسی، ڕۆژی (2017/2/99) لەگەڵ بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەت، کۆبووەوەو بەڕێزیان بڕیاریدا، کە تەواوی داخوازییەکانی پێشمەرگە دێرین و دانەبڕاوەکان جێبەجێ بکرێت.
• هەروەها ڕۆژی (2017/2/166) بەڕێز (د. ڕەزا حەسەن) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، داوای لەمەکتەبی سیاسی کرد، بەدابینکردنی گازوایل، فریای بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ بکەون، ئەگەرنا لەم ڕێبەندانەدا زیاتر لە (10) هەزار خوێندکاران بەرگە ناگرن و بەو هۆیەوە بەشە ناوخۆییەکان دادەخرێن. لەو پێناوەشدا، جارێکی تر مەکتەبی سیاسی لەگەڵ بەڕێز (د.فوئاد مەعصوم) سەرۆک کۆماری عیراق و جێگری وەزیری وەزارەتی نەوت قسەیکردو خۆشبەختانە، دەستبەجێ ئەم داخوازییەش، کە بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان بوو، جێبەجێکرا و گازوایل گەیەندرایە زانکۆی سلێمانی.
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
19-02-2017