- وەزیری نەوتی عێراقی (عەبدولجەبار لعێبی) ئاشکرایکرد، عێراق و ئێران یاداشتێکی هاوبەشیان لەسەر هەناردەرکردنی نەوتی خاوی #کەرکووک# لەڕێگەی ئێرانەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان واژۆ کرد و بڕیارە توێژینەوەکان لە بارەی دروستکردنی بۆری هەناردەی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ بکرێت.[1]
- لەشاری ئایدنی تورکیا شەش خوێندکاری ئایینی قۆناغی ناوەندی تەمەن 14ساڵ بەتۆمەتی هەڵپەڕکێ و گوێگرتن لەگۆرانی کوردی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکەیان دراونەتە دادگا.
- وەزیری گواستنەوەو گەیاندن لەسەر پرسی ڕاگرتنی ڕیسیڤەری پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان لەدەوروبەری هەولێرو گرانبونی نرخی خزمەتگوزاریەکان ڕایگەیاند، هیچ کەس و کۆمپانیایەک مافی ئەوەی نیە خزمەتگوزاریەکان له تەنها یەک کۆمپانیای دیاریکراودا قۆرخ بکات.
- بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئەمەریکا مەزەندەی ئەوە دەکات لە ڕۆژئاوای شاری #موسڵ# 2 هەزار چەکداری #داعش# مابن و بەرگریی لە پێگەکانی خۆیان بکەن لەبەرامبەر ئەو ئۆپەراسیۆنەی هێزە عێراقییەکان دەستیان پێ کردوە.
- 100 دۆلار بەرانبەر 127 هەزار و 250 دینارە، بەپێی کاتی داخستنی بازاڕ ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە.[2]
- یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#)، ڕایدەگەیەنێت، کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باکوری سوریا بەردەوامی هەیە و دەشڵێت: بەهۆی ئەو هێرشانەوە لە #عەفرین# شەڕڤانێکمان شەهید بووە.[3]