- بەبۆنەی تێپەڕبوونی 29 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی #هەڵەبجە#دا، هاوکاری مادیی بەسەر 165 خوێندکاری خاوەن پێدویستی تایبەتدا دابەشکرا.[1]
- #ئەدهەم بارزانی# سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی #پارتی# لەسلێمانی و هەڵەبجە ڕایگەیاند، بە نوێنەرایەتی مەسعود بارزانی بەشداری لەپرسەی هاوسەری #نەوشیروان مستەفا#دا کردووە.[2]
- پرسەی #شوعلە عەلی#، هاوژینی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، بە بەشداری چەندین بەرپرسی حکومی و حزبی و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.[2]
- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە بە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پێشمەرگە لەگوندی زەرگەی مەحیوەری #خورماتوو# چوار پێشمەرگە برینداربوون.[3]
- بەهۆی ئەوەی کە ساڵی 2014 بەشداری ڕێپێوانێکی کردووە، بەمەبەستی شەرمەزارکردنی تاوانی #کیمیابارانکردنی هەڵەبجە#، داوای سێ ساڵ زیندانیکردن بۆ #ئیدریس بالوکەن#، پەرلەمانتاری #هەدەپە# و ئەندامی شاندی #ئیمراڵی# دەکرێت.[4]
- لە شاری فرانکفۆرتی وڵاتی ئەڵمانیا، بە هەزاران کەس بە مەبەستی پیرۆزکردنی نەورۆز لە دەوری یەکتر کۆبوونەوە، تێیدا پانکاردی (نەورۆز پیرۆزبێت) هەڵکراو پۆستەری #عەبدوڵڵا ئۆجالان#، ڕێبەری پەکەکە و ئاڵای پەکەکە، یەپەگە، #یەپەژە#، #کەجەکە#، کە لەلایەن بەرپرسانی ئەڵمانیاوە قەدەغەکرابوون، بەرزکرانەوە.[4]