$باکووری کوردستان$
- هێزەکانی گەریلا دژی بارەگای سەربازی بەیزۆک لە دەوروبەری #شەمزینان# چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامی چالاکییەکەدا 10 سەربازی تورک کوژراون و سێ سەربازیش برینداربوون، لە ئۆپەراسیۆنی چەرچەلا-ش گورز لە چوار هەلیکۆپتەردرا و 13 سەرباز کوژران.[4]
$باشووری کوردستان$
- خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی #زانکۆی سلێمانی# نیگەرانن لە وەرگرتنی 100 هەزار دینار لێیان و دەڵێن، کە خێمە لەبەردەم زانکۆدا هەڵدەدەن بەس ئه و پارەیە نادەن، بەرپرسانی زانکۆش ئامادە نین هیچ لێدوانێک له و بارەیەوە بدەن.[1]
- #سالار چۆمانی#، بەرپرسی بازنەی چۆمانی #بزوتنەوەی گۆڕان#، لەلایەن ئاسایشەوە ئازادکرا.[1]
- بەهۆی سوتانەوە ژنێکی کورد لەگەڕەکێکی شاری #کەرکووک# گیانی لەدەستدا و پۆلیسیش دەڵێتژنەکە خۆی سوتاندووە.[2]
- بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی شانۆوە، فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ دەقی شانۆی کوردی ئەنجام دەدەن و ماوەی پێنج ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.[2]
- وەزیری دارایی فەرمانی ڕاگرتنی مووچەی کەرکووکی دا.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هەزار و 50 کۆچبەر لەبەر هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی شەهبا، ماڵوحاڵی خۆیان بەجێهێشت و بەرەو کانتۆنی #عەفرین# بەڕێکەوتن.[1]
- هێزەکانی سوریای دیموکرات، پێنج منداڵی ئێزدییان لە دەستی چەکدارانی #داعش# ڕزگارکرد و بە هاوکاری یەبەشە منداڵەکان گەیەندراونەتە کومەڵگای خانەسوری سەر بە ناحیەی #سنونێ#.[2]
- هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی #پەیەدە# ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەکەن دوای کۆنتڕۆڵکردنی ڕەقە لەدەستی داعش بخرێتە سەرسیستەمی فیدراڵی ڕۆژئاوای کوردستان.[3]