کچی #محەمەد ئەمین زەکی بەگ# ە، لە ساڵی 1920ز. لە شاری بەغداد لەدایک بووە.
دەرچووی دواناوەندی مەرکەزی بەغدایە.
لە کۆلێژی پزیشکی بەغداد وەکو یەکەم موسڵمان وەرگیراوە و لە ساڵی 1944ز. دەرچووە.
ژیانی کۆمەڵایەتی ئەم خاتونە، شوی کردووە بە ئیحسان ڕەفعەت کە ئەفسەرێکی ڕیزەکانی سوپای ئێراق بووە.
هەر لە کۆلێژی پزیشکی بەغداد دامەزراوەتەوە.
خوێندنی باڵای لە بەشی (مفردات القلب ) تەواوکردووە و بە (M.S.C) هاوسونگ کراوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر (ڕاهاتن لەسەر هۆشبەرەکان ) بڵاوکردووەتەوە.
مامۆستا و وانەبێژی (مفردات القلب ) بووە لە کۆلێژی فارماکۆلوژی (زانستی داو و دەرمانی پزیشکی).
ساڵی 1972ز. گەشتی لەندەنی کردووە بۆ درێژەدان بە خوێندن.
لە ساڵی 1976ز. خانەنشینکراوە و وەکو مامۆستای بەشدار لەگەڵ د.یۆرکستۆن لە نەخۆشخانەی (FRIEN HOSPITAL ) بۆ نەخۆشییە دەروونییەکان کاری کردووە.
بۆ ماوەی شەش ساڵ کاری لەسەر نەخۆشییەکانی ( شیزۆفرینیا )کردووە و حەوت لێکۆڵینەوەیشی لەسەر ئەو نەخۆشییە لە گۆڤارە پزیشکییەکانی بەریتانیا و سوید بڵاوکردووەتەوە.
پێنج ساڵ خزمەت و کاری پزیشکی لە شانەشینی عەرەبی سعودیە کردووە.
پزیشکی پسپۆڕ ی نەخۆشییە دەروونییەکان بووە لە نەخۆشخانەی مەلیک فەهدی سەربازی.
پێش ژیاناوایی لە بەریتانیا دەژیا.
ئەندامی کۆمەڵەی پزیشکانی ئێراق-لقی ژنانی کۆمەڵەی مانگی سوور و منداڵانی کەمئەندام و دەورانی زانکۆ بووە.
ساڵی 2017ز. کۆچی دوایی کردووە.