دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایدەکات، لەگەڵ ئەوەی بۆ خەرجییەکانی وەزارەت پێویستیان بە تریلیۆنێک و 600 ملیار دینارە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پارەی جموجۆڵی وەزارەتی پێشمەرگە نەماوە.
لەدیمانەیەکدا لەگەڵ دواڕۆژ، کە بەم نزیکانە بڵاودەکرێتەوە جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێمشەرگە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند بودجەی وەزارەتی پێشمەرگە لەساڵانی 2014 و 2015و 2016 خەرجکراوە کە بڕەکەی نزیکەی تریلیۆنێک و 400 ملیار دینارە، بەڵام ئێستا خەرجییەکانمان زیاتر بووە و پێویستیمان بە تریلیۆنێک و 600 ملیار دینار هەیە.
وتیشی پارەی جموجۆڵی وەزارەتی پێشمەرگە نەماوە، ئەمەش پەکیخستووین و ناتوانین وەکو پێویست پێشمەرگەی بریندار بنێرینە دەرەوە بۆ چارەسەرکردن.
لەبارەی قەرزەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەو بەرپرسەی باڵای وەزارەت ئاماژەی بۆ ئەوەکرد وەزارەتی پێشمەرگە کەمتر لە 100 ملیار دینار قەرزدارە و نووسراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران کراوە و وردەکاری قەرزەکە ڕوونکراوەتەوە.
12-04-2017