دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم 146 بەڕێوەبەرایەتی و بەش و هۆبە هەڵدەوەشێنێتەوە و خەرجی مانگانەش 177 ملیۆن دینار کەمدەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی داد لە حکومەتی هەرێم کە دراوەتەوە دواڕۆژ، ئەوە ڕونکراوەتەوە وەزارەتی داد 16 بەڕێوەبەرایەتی و 14 بەش و 116 هۆبەی هەڵوەشاندۆتەوە.
ئەنجومەنی وەزیران لە 28ی شوباتی 2016 فەرمانی ژمارە 1022 دەرکرد تایبەت بە کەمکردنەوەی هەیکەلی وەزارەتەکان.
وەزارەتی داد ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو ڕێوشوێنەیەوە 177 ملیۆن و 779 هەزار و 725 دیناری کەمکردۆتەوە بە جۆرێک نزیکەی 11 ملیۆن دینار لە دەرماڵەی پایە و 30 ملیۆن لە کرێی باڵەخانە و نزیکەی 6 ملیۆن لە کرێی ئۆتۆمبێل، هەروەها 130 ملیۆن دیناری لە پێشینە کەمکردۆتەوە.
13-04-2017