مەلا قادری ڕەش
قادر مەولود عەبدوڵلا، ساڵی 1892لە ناحيەی #سێگردکان# هاتۆتە ژيانەوە، باوکی بەبنەچە #ئيلنجاغي#ه و لە تيرەی پاڵانی –يە، دايکی لە خزمانی سێگردکانە، لەمناليەوە خراوەتە بەرخوێندنی ئاينی و لەلای ئەم زانا ئاينيانە خوێندويەتی(مەلا ئەحمەدی ڕەش لە #پردێ#، مەلا عەبدوڵلای جەليزادە لە#کۆيە#، مەلا عەبدولرەحمانی #پێنجوين#ی لە#سلێمانی#، #مەلا ئەفەندی# لە #هەولێر#، موفتی ئەمجەت زەهاوی لەشاری بەغداد) دواجار لەلايەن(مەلا فەتاحی خەتێ) مۆڵەتی مەلايەتی پێدراوە.
چەندين سوخته و فەقێ و موستەعيد لەناوچەکانی شوان و شێخ بزێنی وساڵەيی ودەشتی کۆيه و دزەيياتی و #تەقتەق# بۆ خوێندن هاتونەتە لای ئه و مەلايە بۆ خوێندن، ساڵی 1971دڵە گەورەکەی لە لێدان دەکەوێت و لە گۆڕستانی شێمحەمەدی سێگردکان بەخاک سپێردراوە.[1]