ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
لەکۆی ئەو 30 کەسەی لە ساڵی 2016دا لە ئێران بەتۆمەتی سیاسی لەسێدارەدراون، 27 کەسیان کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون.
بەگوێڕەی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کە لە سەرچاوەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێرانەوە بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2016دا 27 هاوڵاتی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتۆمەتی سیاسی لە سێدارەدراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندووە، کە لە مانگی ئابی ساڵی 2014دا شەهرام ئەحمەدی، ئەحمەد نەسیری، ئیدریس نعمەتی، ئارش شەریفی، پوریا محەمەدی، عەبدوڕەحمان سنکانی، نەسورڵا مورادی، بەهروز شانەزەری، بەهمەن ڕەحیمی، عالەم بەرماشتی، تاڵب مەلەکی، سەید شاهۆ ئیبراهیمی، تەیمور نادریزادە، فەرزاد شانەزەری، کاوە وەیسی، کاوە شەریفی، فەرشید ناسری، فەرزاد هونەرجوو و شەش کەسی دیکە کە هێشتا ناوەکانیان ئاشکرا نەبووە بە تۆمەتی هاوکاری حزبە سوننە مەزهەبەکان لە سێدارەدراون.
هەروەها ئاماژەدراوە، کە دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو تۆمەتبارانە لە لایەن دادگای شۆڕشەوە تەنیا 15 خولەکی خایاندوە و ڕێگایان پێنەدراوە هیچ شێوازێک بەرگریی لە خۆیان بکەن.
هەروەها لەو مانگەدا شەهرام ئەمیری بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەمریکا لەلایەن دادگای ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و لە سێدارە درا.
لە ڕۆژی 9ی مانگی ئابدا، محەمەد عەبدوڵاهی زیندانی سیاسی کورد بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حزبی کۆمەڵە لە سێدارەدرا.
21-04-2017