گوڵێکە لەمانگی کانونی يەکەم وسەرەتايی #شوبات#ی هەموو ساڵێک لە وەرد و شوێنە نمرگەکان دەڕوێت ڕەنگی سوور و شين و سپی هەيە و ساردو سۆڵەی زستان هێشتا ماويەتی و هيچ گژوگيايەکيتر گەشەی نەکردووە بۆيە کورد لە درکه و ئيديۆمدا بەکاری هێناوە و وتراوە(کوريکە گاگرۆ، بەهارت هێنا بەدرۆ، نەماست هەيە و نەفرۆ) واتە مەڕو ماڵات تێر گيا ناخوا و هێشتا کاتی زايينی نەهاتووە.[1]