داستانی #ئیلنجاغی گەورە#
30ساڵ لەمەوبەر لەوەها ڕۆژێکدا لە #26-04-1987#لە گوندی ئیلنجاغی گەورەی شارەدێی #تەقتەق#ی شارۆچکەی #کۆیە# هێزێکی ڕژێمەکەی حزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی لە ئێراق بە مەبەستی ڕووخاندنی گوندی ئیلنجاغی گەورە کە پێکهاتبوون لە هێزەکانی سەربازگەی قەڵاتەی تەقتەق و دەزگاکانی حزبی بەعس (ئەمن و پۆلیس و قایمقامیەت)ی کۆیە و مەفرەزە خاسە و فەوجە سوکەکان (جاش)ی تەقتەق و کۆیە و #شوان# بە هاوکاری فەرمانگەکانی ئاوەدانکردنەوە (الاشغال)ی کۆیە و تەقتەق وبەسەرپەرشتی (عەمید محەمەد جبوری) ڕوویانکردە ئیلنجاغی گەورە لە بەیانییەوە تاوەکوو سعات 3ی پاش نیوەڕۆ گوندەکەیان خاپور کرد.
لە بەرانبەریشدا هێزێکی حزبی شیوعی ئێراق کە پێکهاتبوون لە لقی (شەهید بەکر تەلانی) بەفەرماندەیی (#مام جوامێر# بۆڵقامیشی) و بەشێکی لقی (شەهید مەحمود #مەرزان#ی)بەفەرماندەیی شەهید (حاجی بەختیار مەرزانی)، هەروەها کۆمەڵێک فەرماندەی کەرت و مەفرەزەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کە لەسنوورەکە مابوونەوە وەک (#نەسڕوڵڵا عەلی# و #جەلال ئیلنجاغی#) لەگەڵ هێزی پشتگیری گوندەکانی ناوچەکە (مەرزان و#تاڵەبان# و ئیلنجاغی گەورە) بەفەرماندەی #حەمە چاوشین ئیلنجاغی# لە دوای نیوەڕۆ دەمژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ لە نەخشەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراودا لە قۆلەکانی (ئیلنجاغی گەورە و زیواندارەی ئیلنجاغی گەورە و باوەمەرەی نێوان ئیلنجاغ و مەرزان وتاڵەبان) لە هێزە داگیرکار و چڵکاوخۆرەکانی هاتنە دەست و وانەیەکی تاڵیان پێدان و بەدەیان تەرمی کوژراوی ڕژێم لەجاش و سەرباز کەوتە دەست هێزی پێشمەرگە لەگەڵ دەستکەوت گەڵێکی زۆری کەلوپەلی سەربازی و سەرۆکجاش و ئەفسەرانی سوپای ئێراق بە سەرقۆتی و بەپێ خاوسی و بەدۆڕاوی مەیدانی شەڕەکەیان جێ هێشت.
ئەم داستانە بەخوێنی شەهید (عەبدولموتەلیب حەمە عەلی تەها ئیلنجاغی) ناسراو بە هاوڕێ (هەنگاو) جێگر پەلی لقی شەهید مەحمود مەرزانی تۆمارکرا.
نووسینی: #ئاراس ئیلنجاغی#.[1]