لە ژمارە (37)ی هەفتەنامەی (ئاژانس)داو لە مانشێتی سەرەکیدا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە گوایە(بەر لە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر شنگال تۆرەکانی کوڕەک لەکارخراون)، ئێمە لە کۆمپانیای کوڕەک سەر لەبەری ئەم هەواڵە ناڕاستە کە بە کینەو مەبەستەوە داڕێژراوە ڕەت دەکەینەوەو بۆ ڕای گشتی وخەڵکی کوردستان ئەم چەند خاڵە دەخەینە ڕوو:
هەفتەنامەی ناوبراو وتەی سەرچاوەیەکی نادیاری کردۆتە مانشێتی سەرەکی، بەبێ ئەوەی کە پەیوەندی بە کوڕەکەوە بکات بۆ پشتڕاستکردنەوەی یان ڕەتکردنەوەی هەواڵەکە، کە ئەمەش تەواو دوورە لە ئیتکی پیشەیی ڕۆناژمەوانی.
کۆمپانیای کوڕەک لە زەرەرمەندە ڕاستەوخۆکانی ئەم هێرشە ئاسمانیەبوو چونکە ئەو تاوەرەی بە ئامانج گیراوە تاوەری سەرەکی تۆڕی پەیوەندییەکان (Backbone) بوو لەو ناوچەیە کە لەهێرشەکەدا بە تەواوی خاپووربووە، ئەوەش بۆتە هۆی وەستانی تەواوی تۆرەکە لەو ناوچەیە لەدوای هێرشەکە.
کۆمپانیای کوڕەک تیلیکۆم بەدوای مافی یاسایی خۆیدا دەچێت لەسەر ئەو زەرەرو زیانانەی دووچاری بووە لەدەرەنجامی ئەو هێرشەو لە ڕێی یاساوە داوای مافی خۆی دەکات، هەروەک داوای یاسایی لەسەر هەفتەنامەی ئاژانس تۆماردەکات لە بەرامبەر ئەو ناوزڕاندن و چەواشەکاریەدا.
هاوڵاتیانی کوردستان و ڕای گشتی دووبارە ئاگادار دەکەینەوە کە تۆڕی کۆمپانیای کوڕەک لەکاردا بووە بە بێ هیچ گرفتێک تاکاتی ئەنجامدانی هێرشەکە کە تاوەری سەرەکی کردە ئامانج و بووە هۆی لاوازکردنی تۆری کوڕەک لەم ناوچەیە لەدوای هێرشەکە.
کۆمپانیای کوڕەک تیلیکۆم
27-04-2017