بانگەوازێک بۆ سەرجەم دۆستەکانمان لە تاراوگه
خوشک و برایانی بەرێز،
سەرجەم دۆستەکانمان لە لێپرسراوی پارتە کوردستانیەکان، عیراقیەکان و ناوچەکە
کەسایەتیە ئەکادیمیی و ڕۆشنبران و ئەدیبان و نوسەران،
چالاکوانانی ڕێکخراوە کوردیەکانی کۆمەڵگای مەدەنی تاراوگە،
سڵاو و ڕێز،
لەکاتێکدا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە،لەتێکشکاندنی تیرۆرستانی داعش نزیک دەکەوێتەوه و بۆ هەموو جیهان ڕوونبووەوە، کە هێزی ڕزگاریخوازی گشت بەشەکانی کوردستان، ڕۆڵی گرنگ و مێژووییان لەم سەرکەوتنەدا، بۆ پاراستنی ئازادی جیهان و ئاسایشی ناوچەکە گێڕاوە، هەربۆیە هاوپەیمانی ستراتیژی دژی تیرۆریستان پشتیوانی باشورو ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن، کەچی لەبری ئەوەی ئەم قارەمانێتیەی پێشمەرگە و ئازادیخوازانی ڕۆژئاوا، دەرگای ئاشتی لای حکومەتەکانی ناوچەکە بکاتەوە، بەڵام بەداخەوە، سیاسەتی درێژەپێدانی شەڕ بۆ سەرکوتکردنی ویستی ئازادیخوازیی بەردەوامە.
لەدرێژەی ئه و سیاسەتە شەڕەنگێزیەدا، بەداخەوە بەرەبەیانی ڕۆژی 25-4-2017، بەهۆی بۆردومانی کوێرانەی چەندین پۆل لە فڕۆکهی مەرگچێن و جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر بنکەی پێشمەرگە و پارێزەرانی ئێزیدیە ئەنفالکراوەکان لە شەنگال و لە ڕۆژئاواش بۆ سەر بنکەی سەرەکی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە چیای قەرەچوخ، 20 شەڕڤان شەهیدبوون و 18 ی تریش برینداربوون، لە شەنگالیش سەرەنجام شەهید و برینداری تر، پێشکەشی ڕزگاری و ئازادی کوردستان کراون، سەرخۆشی لە کەسوکاریان دەکەین...
لەکاتێکدا، ئیدانەی ئەم هێرشە ئاسمانییە بۆ ناو سنوری باشوری کوردستان و عێراق دەکەین و بەپێشێلکاریەکی ئاشکرای سەروەری سنورو یاسای نێودەوڵەتی دەزانین، لەهەمانکاتدا، جەختدەکەینەوە کەوا:
رێگای شەڕو بۆردومان، دوو سەدەیە لەناوچەکەدا دژی نەتەوەی کورد تاقیکراوەتەوە، هەر بێهودەیە. هەموو بۆردومانێک، ژمارەی تاوان و تاوانباران زیاد و گیانی ئازادیخوازیش بەهێزتر دەکات. بۆیە، تاقە چارەسەر، دانوستاندنی ڕاستەقینەی دابینکردنی مافە دیموکراسیەکانە. نەک بۆردمان و کوشتن و زیندانیکردن.
داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پەیمانی ناتۆ و دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین، بەر بەم هێرشە دڕاندانەیەی تورکیا بگرن.
بهم بەیاننامەیە ناڕەزایی و ئیدانکردنی، بە ناوی دەستەیەک لە کەسایەتیە ئەکادیمیی و ڕۆشنبران و ئەدیبان و نوسەران و چالاکوانانی ڕێکخراوە کوردیەکانی کۆمەڵگای مەدەنی تاراوگە، دەربارەی ئه و پێشێلکاریەی حکومەتی تورکیا دەکەین.
لە کاتی وەڵامدانەوەتان و پشتگیریکردنی ئەم بەیاننامەیە، ئاگادارمان بکەن تا ناوەکانتان بخەینە ناو لیستی ناڕازیبووان و داواکارین ئەم بەیاننامەیە بگەیەنن بە زۆرترین ڕێکخراو و کەسایەتی، تا جارێکی دیکە دەنگی ئازادی و دیموکراسی خەڵکی کورد بۆ مافی مرۆڤ و ئازادی تاک هەمیشە دلێر و شەکاوە بێت.
ڕێز و خۆشەویستیمان قبوڵ بفەرموون
بەشی پەیوەندییە کوردستانیەکانی (ی.ن. ک)لە تاراوگە
ڕەوتی بزوتنەوەی دیموکراسی عێراقی لە هۆڵەندا
سەرجەم ڕێکخراوەکانی یانەی کوردی میدیا لە هۆڵەندا.
سەرجەم ڕێکخراوەکانی سەر بە ناوەندی دەرەوەی ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی (ی.ن.ک) لە هۆڵەندا.
یانەی کوردی میدیا لە دەنهاخ
کۆمیتەی هۆڵەندای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان
کۆمەڵەی خوێندکاران و لاوانی کوردستان لە هۆڵەندا
ڕێکخراوی نوسەرانی کورد- لە هؤڵەندا
ئینستیوتی کوردی بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی لە هۆڵەندا
ڕێکخراوی نوسەرانی کورد- لە هؤڵەندا
ئینستیوتی کوردی بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی لە هۆڵەندا
تنسيقية التيار الديموقراطي العراقي في هولند
جمعية ميديا الثقافية الکوردستانية في هولندا وفروعها
منظمة الحزب الشيوعي العراقي في هولندا
المعهد الکوردي للدراست والبحوث في هولندا
اتحاد الجمعيات الديمقراطية العراقية
اسم الفدرالية المندائية في هولندا ونواديها
ڕابطة المرأة
المنتدی الديمقراطي
اتحاد الشبيبة الديمقراطي
منظمة حقوق الانسان العراقية في هولندا
المرصد السومري
البرلمان الثقافي العراقي في المهجر
البيت العراقي
هيئة الدفاع عن اتباع الديانات والمذاهب في العراق
Federatie Koerdische Associaties Nederland
Koerdische Verenigin Purmerend
26-04-2017