ناوی تەواوی (سدیق عوسمان مەحمود) لەبنەماڵەی دەروێش خدری #ئیلنجاغی# شێخانانە.
ساڵی 1924 لە گوندی (داربەسەر) هاتۆتە ژیانەوە، ئەوێ ڕۆژێ باوکی بۆ بژێوی ژیان لەوێ نیشتەجێ بووە.
بۆ یەکەمجار لە گوندی (بایزئاغا) لەلای مامۆستا (مەلا یاسین بانی مارانی) خوێندویەتی.
دواتر گەڕاوەتەوە دابەسەرلەوێوە بۆ سالەیی تا لەبەر بچوکی بە باوکیان وتوە: مەمەوشیرت بۆ هێناوە؟!
لە 10ساڵی گەراوەتەوە #ئیلنجاغی گەورە#و لەلای شێخ مەلا سدیق خوێندویەتی.
دواتر بۆ سێکانی و ئۆمەرگومبەت وئاوماڵ وسێبیران وحاجی لالە وئازیانە و#کۆیە# لە مزگەوتی حەتک وقامیش وهیران خوێندویەتی.
لە سلێمانی لە مزگەوتی (خانەقای مەولانا) لەلای (مەلا عەبدوڵڵای چروستانی) خوێندویەتی و لەسەرەتای چلەکانی سەدەی ڕابردوو لە شاری سڵێمانی دەستەی دامەزڕینەرانی (یەکیتی قوتابیانی ئایینی کوردستان) بووە لەگەڵ #مەلا ئەحمەد بانیخێلانی# و فەقێی مزگەوتەکانی سڵیمانی.
ساڵی 1950 مۆلەتی مەلایەتی لەلای (مەلا قادری گۆپتەپەیی) پێدراوە.
57ساڵ لەژیانیدا مەلایەتی کردووە لە (ئیلنجاغی گەورە، #ئۆمەر گومبەت#، #هەولێر#، #سێگردکان#، کۆیە) کردووە.
سەرۆکی یەکیتی زانایانی ئیسلامی لەکۆیە ساڵی 1972.
لێپرسراوی ناوچەی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بووە دوای ڕاپەرین
لە تەمەنی 94ساڵیدا لە ڕێکەوتی #06-08-2018# چووە بەر دلۆڤانی خودا و لە گۆرستانی #ئیلنجاغی گەورە#ی شارەدێی #تەقتەق#ی شارۆچکەی #کۆیە# بەخاک سپێردراوە[1]