چوارەم یەکەی کارگێڕییە (شارەدێ) لە شارۆچکەی #کۆیە# لە #باشووری کوردستان#، دوای (شارەدێی مەڵبەندی کۆیە و #تەقتەق# و #شۆڕش# -#دێگەڵە#) دێت، چەقی گوندی (خرابە) لە #4-2-1999# لەگەڵ کۆمەڵێک لە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی شارەدێی تەقتەق کراوە بە مەڵبەندی شارەدێکە، ڕووبەرەکەی (194) کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و 23گوند و کەرتی کشتوکاڵی هەیە، لەوپەڕی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی کۆیەی پارێزگای هەولێر هەڵکەوتووە، لە باکوورەوە زنجیرە چیای (#هەیبەسوڵتان# -#کەڵکەسماق#) دەوریداوە و لە ڕۆژهەڵات و باشووریشەوە زێی بچوک و لە ڕۆژاواشەوە (دەشتی کۆیە) شارەدێی مەڵبەند و شارەدێی تەقتەق سنووریەتی.
ناو لێنانەکەی پەیوەندی بەرێکەوتنامەی نێوان #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە هەیە کە لە ساڵی 1998لە واشنتۆنی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆتاییان بەشەڕێکی خوێناوی براکوژی نێوانیان هێنا و حکومەتی هەرێمیش وەک برە و دان بەو ئاشتی و تەباییە ناوی لەو شارەدێ تازەیە نا (ئاشتی) .[1]