ڕبەی #تەقتەق# چيیە؟
دوو بيرو بۆچونی لەسەرە:
يەکەم: گوايە لەسەردەمی عوسمانيەکان و بەر لەجەنگی جيهانی يەکەم(1914-1918)، تەقتەق شوێنی کۆکردنەوەی باج وسەرانە و دەرامەت بووە، بۆ قۆنتەراتچيەکانی عوسمانی کۆگايەکی گەورە لە ئاواييەکە هەبووە، مەئمورەکانی باج ڕبەيەکيان دروستکردووە، زۆر له و ڕبانە گەورەتر بووە کەجوتيارانی ناوچەکە پێوانەيان پێکردووە، ئەمەش بۆ ئەوە بووە زۆرترين دەغڵ ودان کۆبکەنەوە و ئەوەی بۆ حکومەتی عوسمانی بێت وە ئەگەرنا زيادەکەی بۆ قۆنتەراتچيەکان خۆيان بێت، لەمەوە لەناو فرۆشياران و کڕياراندا هاتووە(بەڕبەی تەقتەق نەبێ)يان(بەڕبەی تەقتەق-مان لەگەڵ نەکەن).
دووەم:کاتی خۆی جوتيارێکی خەڵکی تەقتەق چەند ڕەنج دەکێشێ هەر لەسەر ساجی عەلی دەبێت و ڕسقی سوار و بەزياد نابێت، بۆيە بەباشی دەزانێت ناوچەکە جێ بهێڵێت و بچێتە دەشتی دزەيی بۆ ئەوەی لەوێ دەست بەکاسبی و وەرزێری بکات، خوا دەيهێنێت لەوێش ئه و ساڵی وشکە ساڵی دەبێ و خلەوخەرمانی نابێت، کاتێ لێی دەپرسن بەروبومی ئەمساڵت چۆن بوو ئەويش لە وەڵامدا دەڵێت(هەر بەڕبەکەی #تەقتەق# ە).
دەزانرێت ناوچەکە دوای عوسمانيەکان کەوتە دەست ئينگليزەکانەوە، ئەوانيش ترانزێتی گومرکيان لە #پردێ# لەسەر #زێی بچوک# دانا و گومرکێکی باشی کەڵەکەوان و کاسبکارانيان دەکرد و پێشتريش قۆنتەرات چی عوسمانی و دەرەبەگ ئه و زوڵمەيان لە کاسبکاران کردووە بەسەرانە و باج و دەرامەت کۆکردنەوە، بۆيە ئه و پەندوئيديۆمە گشتاندنی بۆ کراوە و بووە بە ئيديۆم وپەندێکی باشوری کوردستان هەر کاتێک کارێکی پێشتر کە کارێکی نوێ جێگەی دەگرێتەوە کەخرابتر بێت يان دەسەڵاتێکی خۆسەپێن شوێنی دەسەڵاتێکی خۆسەپێنی پێشوو دەگرێتەوە لەناو کوردان وا باوە بوترێت(هەر بەڕبەی تەقتەق-ە).[1]