پێناسە
کوردیپێدیاکوردیپێدیا، پڕۆژەیەکە بۆ کۆکردنەوەی هەر زانیارییەکی پەیوەست بە کوردستان و کورد و بەهیوایە لە پاشەڕۆژدا ببێتە پڕزانیاریترین سەرچاوەی کوردی و بەهۆیەوە بەئاسانی بزانرێت: کێ، کێیە؟! و کوێ، کوێیە؟! و چی، چییە؟!...
ڕێکخراوی کودیپێدیا ساڵی 2008 لەلایەن هاوڕێ باخەوانەوە دامەزراوە.
کوردیپێدیا وشەیەکی لێکدراوە و لە کوردی و پێدیا پێکهاتووە. وشەی پێدیا، وشەی دووەمی وشەی لێکدراوی گریکیی ئەنسیکلۆپێدیایە (encyclopedia) کە بەواتای ناسین یان زانینی یاخود زانیاریی گشتی دێت. وشەی کوردیپێدیاش لەوەوە داتاشراوە و دەکرێت واتای کوردناسی، کوردیناسی یان کوردزانین یاخود زانیاریی کوردی بدات. بۆ یەکەمجار وشەی کوردیپێدیا لەلایەن دامەزرێنەری کوردیپێدیاوە ئافرێندراوە.
سەرچاوەکانی کوردیپێدیا
- ئەو تۆمارانەی کە هاوکارانی کوردیپێدیا لەنێو ماڵپەڕەکانی ئنتەرنێت دەیدۆزێتەوە و لە یەکێک لە پۆلەکانی کوردیپێدیادا چڕوپڕیدەکاتەوە و هەندێکجاریش هەوڵی گۆڕینی ڕێنووسە هەڵەکانی دەدرێت و بەشێوەیەکی درووست تۆماریدەکاتەوە، بەبێ ئەوەی دەستکاریی ناوەرۆکی بابەتەکان بکرێت. هەر بابەتێک لە هەر ماڵپەڕێکەوە وەربگیرێت، وەک ئەمانەتێکی زانستی ناوی ماڵپەڕەکە لە لیستی سەرچاوەکەدا تۆماردەکرێت.
❞ کوردیپێدیا، هیچ پەیوەندییەکی بە ویکیپێدیا و هەر ڕێکخراوێکی ترەوە نییە، پڕۆژەیەکی سەربەخۆیە و ئەرکێکی تایبەتیی ڕێکخراوی کوردیپێدیایە.
- ئەو بابەتانەی کە میوانانی کوردیپێدیا بۆماندەنێرن و لەڕێی فۆڕمی تۆمارکردنی بابەتێکەوە ئامادەیدەکەن. هەر بابەتێک لەلایەن هەر میوانێکەوە بەدەستمان بگات، ناوی ئەو میوانە دەبێتە سەرچاوەی ئەو بابەتە. تکایە هەر کەسێک نایەوێت ناوی لە لیستی سەرچاوەکانی کوردیپێدیادا ببێت با ئاگادارمانبکاتەوە.
- ئەو نامە تایبەتییانەی کە بەدەست کوردیپێدیا دەگەن و پەیوەستن بە ژیان و کارنامەی ئەو کەسانەی کە دەخوازن وەک بابەتێک بێنە نێو ئەم کوردیپێدیایەوە.
- ئەو بابەتانەی کە هاوکارانی کوردیپێدیا لە دوو توێی بڵاوکراوەکاندا ئامادەیدەکات و چڕوپڕیدەکاتەوە و پۆلێنی دەکات.
- ئەو دیمانانەی کە هاوکارانی کوردیپێدیا لەگەڵ کەسانێکدا ئەنجامی دەدات، بە مەبەستی نووسینەوەی بیۆگرافیی کەسێک، شوێنێک، ڕێکخراوێک، بڵاوکراوەیەک یان هەر شتێکی تری پەیوەست بە کوردستان و کورد.
- تەواوی بابەتەکانی پۆلی ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) تا ساڵی 2010 لە داتابەیسی هاوڕێنامەوە وەرگیراوە، بڕوانە:
هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کوردهاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد – دانانی:
هاوڕێ باخەوانهاوڕێ باخەوان - چاپی یەکەم – بنکەی چاپ و
پەخشی سەردەمپەخشی سەردەم - زنجیرە (16) - چاپخانەی ڕوون – سلێمانی – 1999.
هەر تۆمارێک بێتە نێو کوریدپێدیاوە، بە شێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندیی بە کوردستان و کوردستانییانەوە هەیە، هیچ بابەتێک لەدەرەوەی ئەو تەوەرانە تۆمار ناکرێت. لەو تێڕوانینەوە هەندێکجار ژیان و کارنامەی کەسێکی ناکورد دەبینیت، ئەو کەسە یان کوردناسە و خاوەنی باسێکە لەسەر کورد یان کوردستانییە، یاخود پەیوەندیی بەڕووداوێکی کوردستانییەوە هەیە.
کوردیپێدیا، هیچ پەیوەندییەکی بە ویکیپێدیا و هەر ڕێکخراوێکی ترەوە نییە، پڕۆژەیەکی سەربەخۆیە و ئەرکێکی تایبەتیی
ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕێکخراوی کوردیپێدیایە.
تکایە ئەگەر هەر زانیارییەک لەم داتابەیسەدا بۆ بەڕێزتان گونجاو نییە و ناخوازن لێرەدا ببێت، ئەوا کوردیپێدیای لێ ئاگاداربکەنەوە.
کوردیپێدیا هەر زانیاری و وێنەیەک لە هەر سەرچاوەیەکەوە وەربگرێت، بۆ مەبەستێکی بازرگانی بەکاریناهێنێت.
کوردیپێدیا بەردەوامە لەسەر پاکژکردنی بابەتەکان و وەرگێڕانی ساڵە کۆچی و هەتاوییەکان بۆ ساڵی زایینی بەشێوەیەکی درووست، تکایە لە هەڵە و کەموکوورتییەکانمان ببوورن.
هەر زانیارییەک لە کوردیپێدیاوە وەربگیرێت، پێویستە ناوی سەرچاوەکەیی و ناوی کوردپێدیای لەسەر بنووسرێت.
ماڵپەڕ و داتابەیسی کوردیپێدیا بە دۆت نێت - C شاڕپ و SQL بەتایبەت بۆ ڕێکخراوی کوردیپێدیا ئامادە و بەرنامەکراوە، بەردەوامیش لە باشکردن و گەشەکردندایە. ڕۆژانە لەسەر دوو سێرڤەری جوودا بەکئەپی داتا و وێنەکان دەکرێت، تاوەکو پارێزراوبن لەهەر هێرشێکی هاکەرەکان!.
ماڵپەڕی کوردیپێدیا لەسەر براوسەرەکانی ئنتەرنێت ئێکسپلۆرەر، فایەر فۆکس، سەفاری، ئۆپێرا و گووگڵ کرۆم بەتەواوەتی تێست کراوە و بەبێ کێشە کاردەکات، تکایە ئەگەر هەر کێشەیەکتان بوو ئەوا ئاگادارمان بکەنەوە..
بەهۆی هەوڵەکانی هاوکارمان کاک (
هەڤاڵ نەژادهەڤاڵ نەژاد) ەوە، کوردیپێدیا لە ڕۆژی
11-11-201311-11-2013 بووە ڕێکخراوێکی فەڕمی و لە
هەولێرهەولێر لە فەرمانگەی
ڕێکخراوە ناحکومییەکانڕێکخراوە ناحکومییەکان تۆمارکرا.
لۆگۆی کوردیپێدیا بەتایبەتی بۆ کوردیپێدیا لەلایەن کۆمپانیای لۆگۆ-لەڤ-ەوە درووستکراوە. کۆپی ڕایتی فەڕمیی هەیە و جگە لە کوردیپێدیا یان ئاماژە بۆ کوردیپێدیا، هیچ کەس و لایەنێت بۆی نییە بەکاریبهێنێت.
بەهیوای ئەوەی کوردیپێدیا بکەینە پڕزانیاریترین سەرچاوەی کوردی و بانکی زانیاریی نەتەوەیی کورد!
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا:
ئاراس ئیلنجاغی،
ئاراس حسۆ،
ئەسعەد هەورامی،
ئەڤین تەیفوور،
بەناز جۆڵا،
زریان سەرچناری،
زریان عەلی،
سارا سەردار،
سارا کامەلا،
سروشت بەکر،
سەریاس ئەحمەد،
شادی ئاکۆیی،
شەنە ئەحمەد،
هاوڕێ باخەوان،
هومام تاهیر،
هەژار کامەلا،
ڕاپەر عوسمان عوزێری،
ڕۆژ هەژار،
ڕۆژگار کەرکووکی،
ڕێبوار جەمال سەگرمە،
کاکۆ پیران، ...
هاوکارانی کوردیپێدیا
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: هاوڕێ باخەوان
2008 - 2023
فەیسبووکی ڕێکخراوی کوردیپێدیا
تێلەگرامی ڕێکخراوی کوردیپێدیا
تویتەری ڕێکخراوی کوردیپێدیا