کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
📅 30-05-2020
باکووری کوردستان
- لە ئەشکەوتی لادێی گولبیش لە گوندی ئاکیۆڵ لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین ژمارەیەکی زۆر ئێسک و پروسکی مرۆڤ دۆزرایەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان مەزەندە دەکرێت ئێسک و پروسکەکان هی ئەو کەسانە بن، کە لە ساڵانی 1990کاندا لەلایەن دەزگای هەواڵگریی جەندرمە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (ژیتەم - JÎTEM) رفێنراون و دواتر کۆمەڵکوژکراون.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- شەوی رابردوو، هێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە ئێلح و عومەر کوتلو و فاتمە ئالبای هاوسەرۆکانی هەد
👫 سەربەست مەحمود
سەربەست مەحموود ناوی تەواوی (سیروان مەحموود فەتاح)ە، ساڵی 1974 لە گوندی (مۆریاس) ی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە. لە بنەماڵەو خێزانێکی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز پەروەردەکراوە، شەهید سەربەست خوێندنی سەرەتایی لە گوندی (مۆریاس) و هەردوو قۆناخی ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.
هەر لە تەمەنی خوێندنی دواناوەندیدا دەست دەکات بە خوێندنەوەی گۆڤار و رۆژنامەو پەرتووکە جیاجیاکان. ساڵی 1991 دەبێتە قوتابی بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین و ساڵی 1995 بە پلەیەکی زۆر باش خوێندنی زانکۆ
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,927 | وێنە 58,929 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,256 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,548 |
📖 ستانداردەکانی کوردیپێدیا | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ستانداردەکانی کوردیپێدیا


زۆر بەداخەوە کە زمانی کوردیزمانی کوردی نەخۆی و نە رێنووسەکەی ستاندارد نییە و هەریەک بە ئارەزووی خۆی و لەلای خۆیەوە زمان و رێنووسێکی داڕشتووە و بەڕادەیەک راستکردنەوەیان ئاسان نییە.
کوردیپێدیاکوردیپێدیا لە کاتی داڕشتنەوەی بابەتەکاندا رەچاوی ئەم خاڵانە دەکات و هیواداریشە ئەو بابەتانەی کە پێی دەگات بەو شێوەیە بن:
ستانداردەکان
- کوردیپێدیا فۆنتی یونیکۆد بەکاردێنێت، ئەگەر بەڕێزتان بەو تیپە نانووسن، ئەوا دەتوانن بابەتەکانتان پێش ناردنی بۆ کوردیپێدیا هەر لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیاوە بکەنە تیپی یونیکۆد، بۆ ئەو مەبەستە کلیک لە لینکی گۆڕینی فۆنتەکان بۆ یونیکۆد بکەن.
- کوردیپێدیا هەوڵدەدات بەدوور بێت له بەکارهێنانی شێوەزمانەکانی هەولێر و سلێمانی و ئەو زمانە نووسینەی کە ساڵانێکە وێژەی کوردیی لە باشووردا پێدەنووسرێت، پەیڕەوی دەکات. بۆ نموونە هاو و ئەبێتن! بەکارنایەن. بەڵکو هات و دەبێت دەنووسرێت.
- پیتی (وو) ئەگەر کەوتە سەرەتای وشەوە بە (و) دەنووسرێت.
- پیتی (ڕ)ی قەڵەو ئەگەر کەوتە سەرەتای وشەوە بە (ر) دەنووسرێت.
- وشەکانی (ئەبێت، ئەکرێت و ئەچێت و بەوجۆرە...) بە (دەبێت، دەکرێت و دەچێت و بەوجۆرە...) دەنووسرێت.
- وشەکانی (دەبێ، دەکرێ و دەچێ و بەوجۆرە...) بە (دەبێت، دەکرێت و دەچێت و بەوجۆرە...) دەنووسرێت.
- هێماکانی (.،:!؟) لە کوردیپێدیادا دەنووسێنرێت بە وشەکەی پێشییەوە و پاشان هێمای بۆشایی - Space دەنووسرێت، ئنجا وشەیەکی تری بەدوادا دێت. ئەمە ستانداردێکی جیهانییە و بەداخەوە لە نووسینی کوردیدا زۆر گوێی پێنادرێت.
- پیتی (و)ی پەیوەندی لە کوردیپێدیادا بە وشە دەژمێردرێت و نانووسێت بە هیچ وشەیەکی ترەوە، بۆ نموونە دەبێت بنووسرێت (من و تۆ).
- پیتی درێژکەرەوەی وشە (_) بەکارنایەت. لە هەندێک باری نائاساییدا بۆ ئەوەی وشە کوردییەکە نەبێتە الله ی عەرەبی ئەوا ئەو پیتە درێژکەرەوەیە بەکاردەهێنرێت، بۆ نموونە وشەی کوللە!ی کوردی دەبێتە کوللە.
- کەوانە لە کوردیپێدیادا تەنها لە جۆری () دەبێت و هەموو ئەوانەی تر کەوانەی ماتماتیکین و لە کوردیپێدیادا بەکارناهێنرێن.
- هەر بابەتێکی کوردپێدیا دەبێت بەلایەنی کەمەوە دوو دێڕ یان 256 پیت بێت، ئەگەر نا ئەوا ناتەواوە و هەوڵی باشترکردنی دەدرێت.
- بیۆگرافیای هەر کەسێک دەبێت شوێن و رێکەوتی لەدایکبوون و کارەکانی ئەو کەسەی تێدابێت، ئەگەر لە ژیاندا نەبوو، دەبێت شوێن و رێکەوتی کۆچی دوایی تۆمار بکرێت.
- هیچ بابەتێک بڵاوناکرێتەوە کە پەیوەندیی بە کوردستان و کورد و کوردەوارییەوە نەبێت.
- هەر بابەتێک بە شێوەیەک لە شێوەکان لایەنگیریی تێدابێت بۆ لایەنێکی رامیاری لە کوردیپێدیادا تۆمار ناکرێت. یان دەبێت ئەو لایەنگیرییەی لێ لاببرێت.
- رێکەوتی رۆژ و مانگ و ساڵی کوردیپێدیا بەپێی کەلێندەری گریگۆر دەبێت، واتە ئەوەی کە تێکڕای هەموو جیهان بەکاریدێنن و تێیدەگەن، لەو رووەوە کەلێندەری کوردی، هیجریی عەرەبی، هەتاویی ئێرانی و هیی تر بەکار نایەت، ئەو ساڵە هەتاویی و هیجرییانەشی لە کوردیپێدیادا هەن، هەوڵدەدرێت وەربگێڕدرێن. رێکەوتەکانیش بەشێوەی رۆژ-مانگ-ساڵ تۆماردەکرێن و بەهەموویەوە دەبێت 10 پیت بکات، بۆ نموونە: 01-10-2000. واتە مانگی رۆژی یەکەمی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2000. بۆ وەرگێڕانی رێکەوتە کۆچی، هەتاوی و کوردییەکان دەتوانن لینکی گۆڕینی رێکەوتەکان بەکاربهێنن.
- ناوی مانگەکانی ساڵ بەشێوەی زایینی بەکاردەهێنرێت، لە جیاتیی ئازار، مارت دەنووسرێت و هتد..
- هەوڵدەدرێت بۆ هەر بابەتێک بەلایەنی کەمەوە وێنەیەک ئامادەبکرێت. هەموو وێنەکانی کوردیپێدیا ئەو وێنە ئازادانەن کە لە ئنتەرنێتەوە وەرگیراون یان ئەوانەی کە هاوکارانمان بە سوپاسەوە بۆیان ناردووین و مافی بڵاوکردنەوەی بە کوردیپێدیا بەخشراوە.
- قەبارەی هەر وێنەیەکی کوردیپێدیا نابێت لە 150 کیلۆ بایت زۆرتر بێت.
- رێنووسی ناوەکان بەپێی رێنووسی کوردی دەبێت، لەو رووەوە ناوی (محمد)ی عەرەبی بە (محەمەد) دەنووسرێت. ئەمانە هەندێک ناوی عەرەبیی زۆر دووبارە بووەوەن و لە کوردیپێدیادا بەمجۆرە دەنووسرێن: محمود - مەحمود، حسین - حسێن، مولود - مەولود، عبدلرحمن - عەبدولڕەحمان - ابرهیم - ئیبراهیم، اسماعیل - ئیسماعیل، رووف - رەئوف، حامد - حامید، خالد - خالید، عبدالله - عەبدوڵڵا، صالح - ساڵح، سلیمان - سڵێمان، طاهر - تاهیر، ظاهر - زاهیر، عثمان - عوسمان، صلاح - سەڵاح، صلاح الدین - سەڵاحەدین، صدیق - سدیق، خضر - خدر.
- ژمارەکانی ناو کوردیپێدیا بەڕێنووسی عەرەبییە، واتە 0123456789. رێنووسی هیندی و فارسی بۆ ژمارەکان بەکارنایەن. هەڵبەت هێشتا رێنووسی هەموو بابەتەکان بەو جۆرە نییە و لە پاشەڕۆژدا هەموویان بەو شێوەیە دەگۆڕدرێن.

لەگەڵ رێزی هاوکارانی کوردیپێدیا:

هاوڕێ باخەوانهاوڕێ باخەوان، مانو بەرزنجیمانو بەرزنجی، سەریاس ئەحمەدسەریاس ئەحمەد، بەناز جۆڵا، رۆژهات سەعیدرۆژهات سەعید، هەڤاڵ نەژادهەڤاڵ نەژاد، ڕەوەز جەلال ئەمینڕەوەز جەلال ئەمین، ئاراس ئیلنجاغیئاراس ئیلنجاغی، نالیا ئیبراهیمنالیا ئیبراهیم، شکۆ حەمەد شێخانی، زۆرتر...

دامەزرێنەری کوردیپێدیا: هاوڕێ باخەوان

2008 - 2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔣 هەمەجۆرە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 11 2017 1:10PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jan 4 2018 11:35AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 69,744 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1110 KB May 11 2017 1:13PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
4 دەنگ 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ستانداردەکانی کوردیپێدیا

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📖 کورتەباس
1.👁️پەیوەندیکردن بە کوردیپێدیاوە
2.👁️دەربارەی کوردیپێدیا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 9,563 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574