لە 15-01-1951 لە شارۆچکەی گوڵاڵە-
جەلەولاجەلەولا لە دایک بووە. ساڵی
1956 چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی (فەلاح)، دواتر لە ساڵی 1961-1962 هاتووەتە
سلێمانیسلێمانی لە قوتابخانەی (بێکەس) قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. لە ساڵی 1966-1967 ئامادەیی سلێمانی کوڕانی تەواوکردووە ناوی لە کۆلێژی پزیشکی لە بەغداد هاتووەتەوە. لە 03-07-1974 خوێندنی تەواوکردووە و ماوەیەک لە نەخۆشخانەی (یەرموکی فێرکاری) پزیشک بووە، پاشان هاتووەتەوە بۆ سلێمانی و لە
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی و نەخۆشخانەی گشتی سلێمانی خزمەتی کردووە لە بەشی چاو. لە 01-01-1981 ناوی دەرچووە بۆ بەشداری کردن لە خولی نەشتەرگەری پزیشکی بەریتانی. بەڵام لە 30-06-1981 ناوی دەرچووە بۆ خزمەتی سەربازی بۆ جەنگی (ئێراق-ئێران)، لە 27-09-1981 لەشاری عابادن بێسەر و شوێنکراوە.
[1]