دواڕۆژ، هانا چۆمانی
لە هەردوو میحوەری #مەخمور# و ڕۆژئاوای #کەرکووک# تیمی ئەندازەییی هێزەکانی پێشمەرگە تەنها لەیەک مانگدا جگە لە هەڵگرتنەوەی 80 بۆمبی چێندراو توانیویانە 2 بۆمبی کیمیاوی مەترسیدار پوچەل بکەنەوە.
لیوا مەحمود کاکەیی، فەرماندەی تیمی ئەندازیاریی هەڵگرتنی مین، لە ئەندازەی پشتیوانیی یەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، تەنیا لە مانگی ئایاردا نزیکەی 80 بۆمبی چێندراوی داعش پووچەڵ کراونەتەوە و دوو بۆمبی کیمیاوی مەترسیداریش پەجەڵکراونەتەوە کە لە ئەگەری بەکارهێنانیان لەلایەن داعشەوە مەترسی گەورەی بۆسەر ژینگە و هاوڵاتیان دەبوو چونکە ماددەکانی کیمیاوین.
وتیشی بۆ خاوێنکردنەوەی تەواوی خاکی کوردستان بۆمب و پاشماوەکانی چەک و تەقەمەنی تەنیا لەماوەی مانگی ئایاردا توانیومانە، (80) بۆمبی چێندراوی تیرۆریستانی داعش پوچەڵ بکەینەوە، ئەو دوو بۆمبە کیمیاییەش، لە میحوەری مەخمور لەناوببەین زیاتر لە (240) کم ڕێگاوبانەکان خاوێن بکەینەوە.
لەبارەی دوو بۆمبە کیمیاوییەکەوە لیوا مەحمود وتیبە شێوەی ئەندازیاریی و زانستی هەڵگیرانەوە بەشێوەی زانستیش لەناو دەبرێن، پێشتریش ئامادەکارییمان کردبوو بۆ ئەگەر هەبوونی بۆمبی کیمیاوی، لەمەودواش تیمی زیاتری بۆدیاریدەکەین.
ساڵی ڕابردوو وڵاتی ئەڵمانیا سێ خولی جیاوازی بۆ نزیکەی 100 پێشمەرگە و ئەفسەری پێشمەرگە کردەوە کە بەشیوەی زانستی ڕاهێنران لەسەر پوچەڵکردنەوەی بۆمبی کیمیاویی و چۆنیەتی دۆزینەوە و لەناوبردنی بە شێوەیەکی زانستی.
01-06-2017