کچێکی ئێزیدی بە ناوی نادیە بەشار، نمایشێکی جیاواز پێشکەش دەکات بە ناوی (من و 19 کچی سووتێنراو)، تێیدا بە هاوشێوەی ئەو کچە کوردە ئێزیدییانەی کە لایەن #داعش# بە کەنیزە کرابوون و پاشان لە #مووسڵ# سووتێنران، دواتریش بووە بابەتی سەرەکیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
نادیە بەشار ئەو کچە ئێزیدییەی کە ئەم نمایشەی لە 05-06-2017 ەوە لە شاری مووسڵ پێشکەش کردووە، بە وشە گوت: ویستم لەو نمایشەدا ئێش و ئازاری ئەو 19 کچە ئێزیدییانەی کە لە ساڵی ڕابردوو لەلایەن داعش لە مووسڵ سوتێنرابوون و بە سەدان کچی تر لەژێر چنگی پێشان بدەم، بۆ ئەم نمایشە خۆم لە قەفەسێکی ئاسنیندا بووم، ویستم هاوشێوەی کچە ئێزیدییەکان کە ئاگر بەربووە جەستەیان، ئەم دیمەنە نمایش بکەم.
زیاتر وتی، ژمارەیەکی زۆری ئێزیدییان لە دەستی داعش ئازارێکی زۆر دەچێژن. ئێزیدییان لە هەموو دنیا لە بارێکی نەخۆشدان، ئەم جۆرە نمایشەیش دەتوانێت ببێتە دیاریکردنی بەشێکی بچووکی ئازارەکانیان.[1]
هەولێر/ کاروان باعەدرێ
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 9,302 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!