فەیزوڵڵا ئاغای
یارەمیشیارەمیشی
فەیزوڵڵا ئاغا کوڕی جەلال ئاغا کوڕی ئەسعەد ئاغای حەوێزیە، ساڵی
1922 لە شاری
کۆیەکۆیە چاوی بەژیان هەڵهێناوە، لە گوندی یارەمیشی ڕۆژهەڵاتی کۆیە نیشتەجێبووە، پیاوێکی نیشتمانپەروەر بووە یارمەتیی شۆڕش و بزاوتە ئازادیخوازەکانی کوردی داوە لە قۆناغە جیاوازەکاندا، دیارترین هەڵوێستی ئەم پیاوە لە مێژوودا لە ساڵی
1963 لە گوندی یارەمیش ڕووبەڕووی (
حەرەس قەومیحەرەس قەومی) بەعسییەکان بووەوە و نەیهێشت گوندی یارەمیش تاڵان بکەن.
کە حەرەس قەومی لە هاوینی
1963 پەلاماری یارەمیش دەدەن فەیزوڵڵائاغا و مشیر ئاغای کوڕی و نەزەندخانی حسێنی هاوسەری لەگەڵ خەڵکی ئاوایی یارەمیش لە سعات (9)ی بەیانییەوە تاوەکوو سعات (4)ی ئێوارە سەنگەر لە بەعسییەکان دەگرن و پێشڕەویان ڕادەگرن، لەو شەڕەدا (11) حەرەس قەومی دەکوژرێت و (4)یشیان بریندار دەکەن و گوندەکە لە تاڵانکردن دەپارێزن، ئەمەش بە یەکێک لەسەروەرییەکانی شارۆچکەی کۆیە لە مێژوودا تۆمارکراوە، هەروەها هاوکاری باشی شەهید
دکتۆر خالیددکتۆر خالیدی داوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە یارەمیش پلانی گرتنی قشڵە و سەرای کۆنی کۆیەی بۆ داڕشتووە، ئەم کەسایەتییە لە 22-2-1981 لە شاری کۆیە کۆچی دوایی کردووە.
[1]