خەباتگێڕی نیشتیمان پەروەر و مرۆڤی ئاشتی کۆمەڵایەتی و باوکی تێکۆشەر
سەرەتا
ئەم وتارە بریتیە لە تیشکی کورت و پوخت لە ژیاننامەی سیاسی و کۆمەڵایەتی یەکێک لە کەسایەتیە نادارەکانی ناوچەی باشوری کوردستان و بەتایبەتی جەلەولا.
حاجی برایمی حاجی فەتاح کەسێکە لە کەسایەتیە دیارەکانی ناوچەکە لەهەمو لایەکەوە، کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابوریش. ئەو چالاکوانی بواری ئاشتی کۆمەڵایەتی بوە، بەوەی کەسایەتیەکی بەهێزی کاریگەری هەبوە لە چارەسەرکردنی گرفتە کۆمەڵایەتیەکان بۆ ئەو کەسانەی کە ڕویان لێ کردوە. هەروەها مێژویەکی پڕ لە خەباتی سیاسی هەیە کەبەشداری لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانی کردوە بە دوو شێواز، فەرمی بەوەی لە لاوێتیەوە ئەندامی حیزبی شیوعی عێراق بوەو، نافەرمیش دوای ئەوەی لەئەندامێتی حیزب دەرچوەو پاش ئازادبونی لە زیندانی سیاسی لەساڵی 1967، نافەرمی و خۆبەخشانە بەردەوام بوە لە خەباتی نەتەوایەتی.
دو جار زیندانی سیاسی کراوە و ماوەی پتر لە پێنج ساڵ زیندانی بوە. هەروەها لەزێدی خۆی دورخراوەتەوەو ڕاگوێزراوەو ماڵی تاڵان کراوە لەیەن سیستمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ.
سەبارەت بە لایەنی ئابوریش، حاجی برایم کەسایەتیەکی زیرەک وکارکەر بوە و بەکاری سەخت لە سفرەوە خۆی دروست کردوەو سامانێکی مامناوەندی کۆکردوەتەوە کە توانیویەتی هاوکاری زۆر کەسی پی بکات لەخزم و کەسوکارو بیگانەش.
تەمەنی کورتی تەنیا پەنجاو پێنج ساڵی پڕ لە کاری سەخت و خەبات بوە.
- منداڵێتی کورت و خێراهەڵگرتنی بەرپرسیارێتی
حاجی برایمی حاجی فەتاح لە ساڵی 1932 لە گوندی قەرەبڵاخی سەر بە قەزای کفری لە یەکێک لە خانەوادە خانەدانەکانی ناوچەکە لەدایک بوە. بۆ مەبەستی خوێندن لەگوندەکەی خۆی بەمناڵی دەرچوەو پاشانیش بەهۆی نەخۆشی باوکیەوە، پاش خوێندنی سەرەتایی وازی لە خوێندن هێناوە لەبەر ئەوەی تاقانەی باوکی خۆی بوە. لە ساڵی 1952 حاجی فەتاح کۆچی دوایی کردوەو کورەکەی ئەرکی بەڕیوەبردنی سامانەکەی لە زەوی و زار و سامانی ئاژەڵی لەئەستۆ گرتوە. پاشان ماڵی گواستوەتەوە بۆ گوندی شێخ ڵەنگەر کە ئەوکات تەنیا چەند خێزانێک تێدا ژیاون.
- هاوسەرگیری لەگەڵ خەباتی سیاسی
ئیبراهیم فەتاح هاوسەرگیری کردوە لەگەڵ ئایشە خان، کجی پیاوی ئاینی و سیاتمەداری ناسراو مەلا سەید حەکیمی خانەقینی لەساڵی 1953. ئایشە خان لە خانەوادەیەکی ڕۆشنبیر ژیاوە لەشاۆچکەی خانەقین. بەڵام ناوبانگی برایمی حاجی فەتاح وەکو لاوێکی چالاکی ناوچەکە هۆکاری ئەوە بون خانەوادەکی ئاشە خان ڕێگە بدەن بە کچەکەیان بڕوات لەگەڵی لە گوند بژیت. پاش ماوەیەکی کەم، خۆشەویستیەکی گەورە لەنێوانیاندا پەیدا بوەو کچە لاوی شاری خێرا جل و کەلتوری گوندی پۆشیوەو بوە بە دایک و هاوسەرو خۆشەویستی پیاوێک بەخۆشی وتاڵی ژیانی لەگەڵی بەسەر بردوە کە باشترین پشتیوان بوە بۆی لە هەمو جومگەکانی ژیانی سەختی. لێرەوە، ژیانی سیاسی و چالاکی ڕێکخراوی لەناو حیزبی شیوعی عێراق دەستی پێکردوە.
لە ساڵی 1960 هاوسەرەکە دور خراوەتەوە لە زێدی خۆی بۆ شارۆچکەی ڕفاعی سەر بە پارێزگای ناصریە لە باشوری عێراق. خێزانەکە ماوەی هەژدە مانگ لەو شارۆچکەیە ژیاون و ئەوکاتە شەش منداڵیان هەبوە. پاش ئەوە، لێخۆشبوونی بۆ دەرچوەو گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکەی خۆی پاش سێ مانگی دیکە دوبارە گیراوەتەوەو ئەمجارە لە قەزای کفری زیندانی کراوە.
هەڕەشەو چاوسورکردنەوە کاری لێ نەکردوەو بەردەوام بوە لە کارو خەباتی سیاسی تا ئەو کاتەی لە ساڵی 1963 گیراوەو بەماوەی پێنج ساڵ حوکمی زیندانی کراوە.
ئیبراهیم فەتاح ماوەی پێنج ساڵ زیندانی لە زیندانی نوگرت سەلمانی بەدناو بەسەر بردوە، کاتێکیش ماوەی حوکمەکەی کۆتایی پێ هاتوە حیزبی بەعس مەرجی دەرچونی لەسەر داناوە کە واز بینێت لەهەمو بیروباوەڕو ئینتیمای فکری و سیاسی خۆی بۆ حیزبی شیوعی، بەڵام ئەو لەگەڵ هاوڕێیانی بڕیاریان داوە کاری لەو شێوەیە نەکەن. ماوەی زیندانیەکەی درێژەی کێشاوە تا ئەوکاتەی هەندێک هاوڕێی خەباتی خۆی کە پێگەی کۆمەڵایەتی و سیاسیان هەبوە ئەوکاتە، تەداخولیان کردوەو و ئەوە بوە، لەساڵی 1967 بەربوە. ئەمجارەیان، بەدەستی بەتاڵ و بێکارو کاسبی بەردەوام بوە لە ژیان و خەبات.
- گەڕانەوە بۆ نیشتیمان و دەستپێک لە سفرەوە
ئیبراهیمی لاوی تەمەن 35 ساڵە بەدەستی بەتاڵەوە لەزیندانی بەربوە و گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکەی خۆی بۆ ئەوەی ببینێت هەرجی ماڵ وسامانی هەیە تاڵان کراون. لاوی خاوەن خێزان و شەش مناڵ نائومێد نەبوو لەخاڵی سفرەوە دەستی بەکاروژیان کردوەتەوە. ئەمجارەیان، بەهۆی نیشتەجیبونی بەزۆر ماڵی بۆ جەلەولای سەر بە پاریزگای دیالا گواستوەتەوەو لە 1968 ەوە ژیانێکی نوێی وەبەری دروست کردوە.
لەدەروازەی شارۆچکەی جەلەولاو بەرامبەر باڵەخانەی ناحیەی جەلەولا، بۆ ئەوەی لەبەرچاوی دەسەڵاتدارانی بەعس بێت و چاودێری جوڵانەوەی بکەن، دوکانێکی بجکۆلەی کردوەتەوە. ئەمجارەشیان بەهێزی کاریزمای کەسایەتی و ڕاسگۆیی و دڵسۆزی خۆی و شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ خەڵکی توانیویەتی لەماوەیەکی بەرچاو متمانەی خەڵک وەدەست بێنێت و کارو کاسبیشی گەشەیان کردوە.
ئیبراهیم فەتاح ئازارو ئەسکەندەی زۆری بینی لە دورخستنەوەو ڕاگواستن و زیندانی و تاڵانکردنی ماڵ و سامانی، لەتەک ئەمەشداو بەهۆی باوەرو متمانەی بەخۆی و ئیرادەی پۆڵاین و کەسایەتی بەهێزی توانیویەتی هەمیشە بێت بە سەرجاوەی باوەڕو متمانەی هەمو
کوری نۆبەرەی، پۆڵا ئیبراهیم فەتاح، کۆلیژی کارگیری و ئابوری لەزانکۆی سلێمانی تەواو کردوەو لەەنگی عێراق-ئێران بریندار بوەو لەوکاتەوە لە تاراوگەی ئەوروپا دەژی لەگەڵ هاوسەرەکەی و کچەکەی. پۆڵآ دەڵی، من نۆبەرەی باوکم بومەو زۆر نزیک بوینە لەیەکەوەو باوکم توانیبوی هاوڕێم بێت. لەساڵی 1972 حیزبی شیوعی عێراق داوای لێکردوە بەرپرسیارێتی حیزب لەناوجەی دیالا هەڵگرێت، پێکەوە گفتوگۆمان لەسەر بابەتەکە کردو لەکۆتاییدا خۆی گەیشت بەو بڕیارەی بەفەرمی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەس کرد بەهۆی ئەو هەمو فشارەی حیزبی بەعس لەسەریان دەکرد. درێژە پێ دەدات: من لەبیرمە چەندو بەهێز بوو بیری قوڵ و تیژ بوو کاتێک ئەم بریارەی دا. ئەو هەستی بە بەرپرسیارێتی دەکرد بەرامبەر بە خێزانەکەی کە ئەوکاتە گەورە ببوو ئەوکاتە ببو بە باوکی هەشت منداڵ، جگە لەوەی نەیدەتوانی ئازاد کارە سیسایەکانی ڕاپەڕێنێت، لەبەر ئەوەی هەمیشە بەوردی لەژێر چاودێری بەعس بوو. لەلایەکی دیکەوە خۆشەویستی کوردستان و باوەڕی بە پرسەکە هۆکاری بەهێزو پاڵنەری پتەوبون لەناخیدا، بۆیە زیرەکانە بریاریدا بەهێنی و خۆبەخشانە لەکارو خەبات هاوکاری بەردەوام بێت.
سەرباز، کوری دوەمی بیری دێتەوە چۆن پێکەوە سەفەریان دەکرد بۆ گوندەکانی دەوروبەر کە پێشمەرگەی تیا بوون و خواردن و جل و بەرگیان بۆ دەبردن. هەروەها دەڵی: زۆر زیرەکانە هیزەکانی بەعسی لە خاڵەکانی پسکنین دەخەڵەتاند و دایکم و براو خوشکە بچوکەکانمی لەگەڵ خۆی دەبرد بۆ ئەوەی شەرم بکەن و ئوتومبێلەکەی نەپشکنن. ئەو هەمو جارێک لەگەڵ خۆرهەڵات دەردەچوو، ئوتومبیلەکەی پڕ دەکرد لە خواردن و کەلوپەل و براوخوشکەکانمی لەگەڵ خۆرهەڵات بەخەوەو دەبرد. سەرباز دەڵێ، ئەوکات بیرۆکەکەی سەرکەوتو بوو هاوکاریەکانیشی بۆ گوندەکانی عالیان و حاصڵ لەناوچەی زەنگەنەو گوندی بۆیسانە سور لە شارەزور دەبرد.
میدیا، خوسکە بجوکەکە ئەم قسەیە دوپات دەکاتەوە کە خۆی منداڵە نوستوەکەی باوەشی دایکی بوە لە گەشتەکەدا. میدیا دەڵێ: ڕوداوەکانم وەکو خەون بیر دێتەوە، خۆم و نیازی برام کە (سێ ساڵ لە من مناڵترە) بەخەوەو دایک بابوەش دەیبرین بۆ ناو ئوتومبێلەکە لەکاتێکی زۆر درەنگی شەودا، بەشێنەیی بەدەنگە نەرمەکەی پێی دەگوتم: خەوەکەت تەواو بکە سەفەر دەکەین. هەندێ جار خەوم لێ نەدەکەوتەوەو باوکم نزیک خاڵەکانی پشکنین بەچرپە دەیگوت، خۆت بکە بەخەوتو، سەیر لەوەدایە هەندێک جار ڕوداوەکانم بیر دێتەوە، بەو مناڵیەی خۆم لەمەترسیەکان تێدەگەیشتم و خۆمم دەکرد بەخەوتو وەکو ئەوەی یاریەک بکەم و پاشان دەگەڕامەوە بۆ خۆشی و ئاسودەیی چونکە دەمزانی ئەوا بۆ لای پێشمورگە دەڕۆین.
دایک و کوڕو کچەکانی ئیبراهیم فەتاح بیریان ماوە چەند جار ڕاگوێزراون و تاڵان کراون، لەساڵی 1975 ژمارەیەک خانەواەی کورد ڕاگوێزرانەوە بۆ ناوچەی تارمیە لەباشوری عێراق. پاشان خێزانەکە جارێکی دیکە گەڕاونەتەوە بۆ جەلەولاو جارێکی دیکە لە ساڵی 1995 دیسان بڕیاری ڕاگواستنیان دەرچوو بۆ باشوری عێراق، بەڵام ئەمجارەیان ناچاربون بەرتیل بدەن بە زەلامەکانی بەعس و بەرەو کوردستان دەرچون و لەوکاتەوە لەهەولێر گیرساونەتەوە.
- یادەوری خەباتی سەخت
هەمو ئەندامانی خێزانەکەی ئیبراهیم فەتاح یادەوەریەکانیان بەهەمان شێوە دەگێڕنەوە لەنێوان هەستکردن بەئازار و بەشانازی ئازایەتی و خۆڕاگریان، خاڵی هاوبەشیان ئەوەیە هەمویان شانازی دەکەن بەوەی لەناو ئەو هەمو ئەشکەنجەیە، ئیبراهیم فەتاح سور بوە لەسەر ئەوەی ناوی مناڵەکانی کوردی بنێت، ئەمەش دواتر بوە بەهۆکاری گرفت بۆ خودی مناڵەکان و لەقوتابخانەو شوینە فەرمی و نافەرمیەکان گاڵتەیان پێ کراوە، بەڵام هەمویان سورن لەسەر ئەوەی بەهاکانی باوکیان لەئازایەتیو کۆڵندان و کوردبوون بەرنەدەن.
ئیبراهیم فەتاح پێنج کوڕو شەس کچی هەبوە بەپێی تەمەنیان ناوەکانیان دەنوسم،
پۆڵا، گوڵزار، مەهاباد، سەرباز، ئاشتی، نیشتیمان، ئەڤین ئیبراهیم فەتاح، ئاواز، ئاراس، میدیاو نیاز.
دو کوڕە گەورەکەی لە ئەوروپا دەژین لەگەڵ هاوسەرو مناڵەکانیان.
ئەوەکانی دیکە هەمویان لەکوردستانن و هەریەکەو خاوەنی کارو پیشەو ماڵ و مناڵی خۆیەتی.
ئاشتی و نیشتیمان کۆجی دواییان کردوە لە ساڵانی، 2015 و 2012 و برینی سەختیان بەجی هێشتوە بۆ خانەوادەو مناڵەکانی خۆشیان کە ئێستا لەکوردستاندان.
تێبینی: ئەم وتارە بە هاوکاری هەمو کوڕو کچ و هاوسەرەکەی ئیبراهیم فەتاح نوسراوە.