ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ڕەزامەندی دەربڕی بۆ گۆڕینی ناوی پارێزگای تەئمیم، بۆ
کەرکووککەرکووک و پارێزگای قادسییەش، بۆ دیوانیە، کە لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا ناوی هەردوو پارێزگاکە گۆڕدرابوو.
حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 06-06-2017، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ناوی هەردوو پارێزگای تەئمیم و قادسییەمان گۆڕی بۆ ناوە ڕەسەنەکانی خۆیان کە (کەرکووک) و (دیوانیە)یە.
له و کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا، عەبادی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە گەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی تێکشکاندنی داعش و پاراستنی ئاسایشی وڵات دەکەن.
رژێمی بەعس، لەچوارچێوەی سیاسەتی بە عەرەبکردن، ناوی پارێزگای (کەرکووک)ی گۆڕی بۆ (تەئمیم). دوای 14 ساڵ بە سەر ڕووخانی ڕژێمی بەعسدا، ئەمڕۆ حکوومەتی عێراق ناوی پلرێزگاکەی بە فەرمی گۆڕی بۆ ناوە ڕەسەنەکەی خۆی.
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 6,449 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!