لە ساڵی 1998 لە شارۆکەی #شێخان#ی پارێزگای #دهۆک# لە دایکبووە، چوار ساڵ بەر لە دایکبوونی ماڵباتەکەی بەهۆی شەڕی #پارتی کرێکارانی کوردستان# و تورکیا، ئاوارەی #باشووری کوردستان# دەبن.
ئێستا لەگەڵ پەنابەرانی باکوور لە کەمپی #مەخموور# نیشتەجێن. ئەم کچە گەنجە خاوەنی چەندان تابلۆی جوان و پێشانگەی تایبەت و هاوبەشە.قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەی لە مەخموور تەواو کردووە، ئێستا خوێندکاری قۆناغی یەکەمە لە کۆلێژی پزیشکی ددانە لەزانکۆی سەلاحەدینە لە شاری #هەولێر#. [1]