شیر هەڵبزڕکا لە هەموو شتێک خراپترە
شیر یەکێک لە خۆراکە گرنگەکانی مرۆڤە، لەمناڵیەوە
فرچکفرچکی پێوە گرتوە، دواتریش لەگەڵ ماڵیکردنی ئاژەڵە ماڵیەکان ئەو بایەخەی شیر هەیەتی تا هاتووە زیادیکردووە تا ئەمڕۆ، لەگەڵ گرنگیەکەشی خاوێنترین خواردنەوەی مرۆڤیشە، بەڵام کە هەڵبڕکا و هەڵبزڕکا وەک هیچ جۆرە خواردنەوەیەکی تر پیس نابێت، ئەم پەندە لە کوردەواریدا بەکار دەهێنرێت بۆ کەسێک کە زۆر باش بێت لەدەرفەتێک خراپ بێت وەک هیچ کەسیتر خراپ نابێت، یان خوێندەوارێک بەکۆڵێک بڕوانامەوە نەفام بێت، یان ئەوانەی لە
پەرتوکە ئاسمانیەکانپەرتوکە ئاسمانیەکان شارەزا بن و بگەنە حاڵەتی خوانەناسی پێیان دەوترێت شیر هەڵبزڕکا لە هەموو شتێک خراپترە.
[1]