دواڕۆژ، هانا چۆمانی
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو #مەسعود بارزانی# #سەرۆکی هەرێمی #کورد#ستان# بریاریدا هێزێکی تایبەت بە پێکهاتەکان لە #دەشتی نەینەوا# دروستبکات و سەر بە #وەزارەتی پێشمەرگە# بن، ڕاوێژکارێکی بارزانی دەڵێت بەهەزاران گەنجی نەتەوە و پێکهاتەکانی تری دەشتی نەینەوا خۆیان ناونوس دەکەن تاکو ببن بە پێشمەرگە.
هەفتەی ڕابردوو دواڕۆژ، لە سەرچاوەیەکی تایبەتی خۆی لە وەزارەتی پێشمەرگەوە ئەوەی دەرخست کە مەسعود بارزانی هێزێکی 5 هەزار کەسی لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا دادەمەزرێنێت، بەبیانوی مەترسی و بۆ ئەوەی لەمەودوا خۆیان بەرگری لەناوچەکانی خۆیان بکەن.
ئەو سەرچاوەیەی دواڕۆژ، ئەوەشی ئاشکرا کرد، هێزەکە پێکدێت لە پێکهاتەکانی #عەرەب# و کورد و #تورکمان# و #شەبەک# و #ئێزیدی# و #مەسیحی# لە دەشتی نەینەوا، بۆ پارێزگاریکردنە لە پێکهاتەکانی ئەو ناوچانە.
سالم شەبەک، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر لیستی شەبەکەکان بۆ دواڕۆژ، وتی ناونووسین بۆ هێزەکە دەستیپێکردووە، ئەوانەی دەبنە پێشمەرگە لەو هێزە، دەبێت تەمەنیان لە 35 ساڵ کەمتر بێت لە هەر پێکهاتەیەک بێت ئاساییە و ئەرکیشیان پاراستنی ناوچەکەیە و هەموو پێکهاتەکان دەبێت.
هەروەها هێمن هەورامی ڕاوێژکاری مەسعود بارزانی، لە تویتیکدا لە تۆڕی کۆمەلایەتی تویتەر هێما بۆ ئەوەدەکات بەهەزاران گەنجی پێکهاتەکانی سنوری بدەشتی نەینەوا نۆرەیان گرتووە بۆ ئەوەی ناوی خۆیان تۆمار بکەن و ببن بە پێشمەرگە تا سنورەکانی خۆیان بپارێزن و بەرگری لە ناوچەکانی خۆیان بکەن.
13-06-2017