مێژوو ناو جوگرافیا.
خۆشناوەتی ئەو هۆزەیە لە پاڕێزگای هەولێر بەگەورەترین هۆز دادەنرێت و پانتایەکی زۆری لە باکوری هەولێر داگرتووە، سەرچاوەکانی مێژوو ئاماژەبەوە دەکەن کەلەسەردەمی مەغۆلەکان دا هەبوو نە ناویان بە (حەسنانی)هاتووە،
جاران بە (بلاد الکرکار)نازەوەند کراوە واتە خۆیان پێداویستی ژیانی خۆیان دەبین کردووە.
وەلەکتێبی (مساللک الابصار، ابن فزل اللە العمری) باسی سێ تیرەی گەورە دەکات
1)تیرەی عیسا شهاب الدین، گەورەترین تیرەی حەسنانی
2)تیرەی میر عبداللەی کوری شهاب الدین،
ئەم تیرەیە بووتە دووبەش، (بەلی،وجاکی)
3)تیرەی فخرالدین ئەمیر.
وەدەلێ ئەم تیرانە لەنێوان هەولێروشارەزوور (خفتیان)واتە ڕەواندز نیشتەجێ بوونە.
هەروەها باسی هەزارەها چەکدار دەکات کەهەیان بووە.
وەزۆر بەهێز بوونە لەشەرکردن یارمەتی هۆزەکانی تریشیان داوە.
لەبارەی ناو
حەسنانی گۆرانکاری بەسەر دا هاتووە بۆ
(حەسنانلو) دواتر بۆتە(حەسناوات)
لەکۆتایی سەدەی هەژدەهەم بۆتە (خۆشناوەتی)هۆی ناوەکەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە تاوەکوو ئەو سەردەمە گوند نیشین بوونە بەکاری ئاژەل داری خەریک بوونە، هیچ گرینگیان بە کشتوکال کردن نەداوە، دواتر دەستیان کردوە بە دروست کردنی ڕەزوو باخچە. سودیان لەو ئاوە زۆرە وەرگرتوە کە لەخۆشناوەتی هەبووە.
مامۆستا مەلا عەبدالسلام بێتواتەیی لەکتێبی (چەند لاپەرەیەکی وون بوولە مێژووی کوردان)باس لەوەدەکات پێش سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر ئیماراتێکی کوردی لە ناوچەی بالیسان دا هەبووە، کەسوپای میرنیشینەکەی ئەفراسیای ڕووخاندووە.
لە چەندان کتێبی دیکەش باسی خۆشناوەتی کراوە، وەک (یاقووتی حەمەوی)(گەشتەکەی مستر ڕیچ بۆ کوردستان)زۆرترین زانیاری لەو کتێبانە باس کراوە دەربارەی خۆشناوەتی.
شتێک لەسەرچاوەکان باس کراوە دەلێ، خۆشناوەکان لە قسەکردن تێکەلاویان هەبووە لەنێوان (بابانیەکان، ئامێدیەکان)هەمان جلو بەرگی ئامێدیەکان دەپۆشن، وەدەلێ تاکە عەشیرەتە زمانی قسەکردنیان بۆ پیاو ئافرەت جیا کردۆتەوە.
لەڕووی جوگرافیا،
خۆشناوەتی پانتایەکی زۆری داگیرکردووە لەباکوری هەولێر بەشێوەیەک کە دراوسێی زۆربەی هۆزەکانی سنوری هەولێرو سلێمانیە وەک(هەرووتی، سورچی،خەیلانی، زراری،گەردی،بلباس،بۆلێ، ئاکۆ)
ناوی ئەو دۆلانەی خۆشناو تێدا نیشتەجێن
(دۆلی مەلەکان،دۆلی بالیسان، دۆلەگۆڕان،دۆلی هیران، دۆلی ماوەران،
دۆلی سماقولی، دۆلی عەلیاوە، دۆلی کۆڕێ،)
وە چەندین گوند وەک (گوندەکانی دەشتی هەریر، گوندەکانی پشت چیای سەفین،
گوندەکانی دەورووبەری بالیسان)
چیایە بەناو بانگەکانی خۆشناوەتی
وەک(چیای سەفین، چیای هەورێ، چیای بنەباوی، چیای شیلانە، چیای سۆرک، شاخی کلاو قاسم، چیای شیشاروماکۆک، چیای شۆپە، چیای سەربەروو، چیای زینەتیر)