گا بە گاڕانەوە ڕۆیشت، پیرێژن لە گۆڵکە سۆریی دەپێچایەوە
ئەم پەندە بەکار دەهێنرێت کاتێک لە کارێک، بەرهەمێک، پرسێک بە تەواوی دەستت بەر ببێت و لە کیس بچێت، تۆ بێیت لە شتی بچووک سۆراخ بکەیت و بپێچییەوە، بۆ نموونە #شار#ێک وێران بێت لە خانویەک و #شۆڕش#ێک بتاوێتەوە لە تفەنگێک بکۆڵیتەوە، خەرمانێک بسوتێت تۆ لە ڕبە گەنمێک بکۆلیتەوە.[1]