ڕووداو -#هەولێر#
پارێزگاری هەولێر دەستگیرکردنی حەوت کەسی بەهۆی ژەهراویبوونی ئاوارەکانی موسڵ لە کەمپەکانی خازر و حەسەن شام و U2 ڕاگەیاند. ئەو چێشتخانەیەش داخرا، کە خواردنی #بۆ ئاوارەکانی موسڵ# دابینکردبوو.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا، #نەوزاد هادی#، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی خواردن لە کەمپەکانی خازر و حەسەن شام ژەهراوی بوون 825 کەس بووە، لەو ژمارەیەدا 638 کەسیان لە نەخۆشخانەکانی سەربە پارێزگای هەولێر چارەسەریان بۆ کراوە.
نەوزاد هادی وتیشی ئەو ئاوارانە بەهۆی خواردنی بەربانگ کە لەلایەن ڕێکخراوێکەوە بۆیان ڕەوانەکرابوو، کە چێشخانەیەکی نێو شاری هەولێر ئامادەی کردبوو، ژەهراوی بوون.
پارێزگاری هەولێر ئاشکراشی کرد، لەسەر ئەم ڕووداو کەسێک لە ڕێکخراوەکە و شەش کەسیش لە چێشتخانەکە دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەکانیش لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.[1]
13-06-2017