ژنانی گوندەکانی #بناری قەندیل# لەگەڵ درووستکردنی تیریدا، باس لە بەسەرهاتەکانی مانگی ڕەمەزان و کۆ بوونەوەی ژنانی گوند لە دەوری تەنووری ژیان دەکەن.
لە مانگی ڕەمەزان-دا، ژیان و کاروباری گوندەکانی #باشووری کوردستان# بەزەحمەتێکی زۆرترەوە بەڕێوە دەچێت، خەڵکی گوند لەبەر گەرمی کەشوهەوای هاوین و زەحمەتیی ڕۆژە درێژەکانی ڕەمەزان، بە شەوان لە دەوری یەکتر کۆ دەبنەوە و بەدەم چیرۆک و قسەی گەورە دایکانەوە، نانی بەربانگ و پارشێو ئامادە دەکەن.
پورە فاتم، کە ژنێکی ئێسک سووک و خوێن گەرمە، لەوپەڕی گوندەوە هاتووە تا لەگەڵ باقی ژنانی گەورەماڵی گوند-دا نانی تیری درووست بکات، ئەو هەروەها باس لە تایبەتمەندییەکانی نانی تیری دەکات و بۆ ڕۆژنیوزی دەگێڕێتەوە، کە چۆن فێری نان کردن بووەهەر لە تەمەنی 10 و 11 ساڵانەوە لە دایکمەوە فێری نان کردن بووم، و منیش هەوڵمداوە کچەکانم فێربکەم.
پورە فاتم، هەروەها باسی لە تەندرووست بوونی ژیان کرد لە گوند-دا وتی:بە درێژایی ئەو کاتانەی کە دوورم لە گوند، هەست بە نەخۆشین دەکەم و بەردەوام بە ڕێگەی نەخۆشخانەوەم، بەڵام هەوای پاکی گوند هەرچی نەخۆشییە لە جەستەمی دووردەخاتەوە.
جێگای ئاماژەیە نان کردن کە یەکێک لە کارە بەکۆمەڵەکانی ژنان، هێمایەکی ڕاستەقینەیە بۆ کۆمەڵایەتی بوونی کۆمەڵگەی کوردەواریی و کاری هەروەزیی.[1]