یەکەمین کۆنفرانسی ئابووری ژنانی باکووری سووریا، کە لە شاری #دێرک#ی ڕۆژاوای کوردستان بەڕێوەدەچوو و 150 ژن تێیدا بەشداربوون، شەوی ڕابردوو پاش دوو ڕۆژ کۆتاییهات.
ئامادەبووان لە کۆنفرانسەکەدا شێوەکانی ڕێکخستنی ئابووری ژنانیان خستە بەر باس و بۆ ئەو مەبەستەش بەهێزکردنی پەروەردەی ژنان لە بواری ئابووریان پێشنیارکرد.
لە کۆنفرانسەکەدا بڕیاردرا، ئەنجامە گشتییەکانی کۆنفرانسەکە بەم زووانە لە ڕێگای کۆمیتەی ئامادەکارەوە ڕابگەیەندرێت.
لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا بەشداربووان، گۆشەگیرکردنی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#-ڕێبەری #پەکەکە#یان شرۆڤەکرد و ڕاگەیەنراوێکیان لەو بارەیەوە خوێندەوە.
لە ناوەرۆکی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە:بە قورستربوونی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان، نیگەرانییەکانی گەلی کورد سەبارەت بە دۆخی تەندرووستییەکەی زیادیان کردووە، هەموو دەستکەوەتەکانمان بەرهەمی فەلسەفە و بیر و تێڕوانینەکانی ڕێبەر ئاپۆیە، ئێمە وەکوو ژنانی باکووری سووریا بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست گۆشەگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان شەرمەزاردەکەین.
پاش خوێندنەوەی ڕاگەیەنراوەکە درووشمی بژی سەرۆک ئاپۆ و بژی بەرخۆدانی ژن وترایەوە.[1]
ڕۆژنیوز
17-06-2017