باغەجنێر
گوندێکی ناحیەی #تەقتەق#ی قەزای #کۆیە#یە، گەورەترین ڕووبەری هەیە لە مڕۆی ناحیەکە، دێمەکارە و هەرەت و زورگ و تەلانی زۆرە، کەوتۆتە بناری #شاخی تەکەڵتو#و، خاوەنی دەیان ئەنفاڵکراو و شەهیدە لە شۆڕشەکانی کورد، مرۆڤی خوێندەواری بەتوانای لێ هەڵکەوتووە لە سنوری ناحیەی تەقتەق و کۆیە.[1]