سەرۆکی #ڕێکخراوی فریاگوزاری میلی نەرویجی# لە خستنەڕووی ئاماری پەنابەراندا ڕایگەیاند زیاتر لە 219 هەزار پەنابەر لە#هەرێمی کوردستان# هەن و پەنابەری فەلەستینیشیان تێدایە.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی2017، هۆگر چەتۆ سەرۆکی ڕێکخراوی فریاگوزاری میلی نەرویجی، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند زۆرترین ڕێژەی پەنابەر لە هەرێمی کوردستان لە #هەولێر# و دوای ئەویش لە دهۆک و پاشان لەسلێمانی نیشتەجێن.
هاوکات هەر لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا زیا پتروس، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، زیاتر لە 4 ملیۆن و پێنجسەد هەزار ئاوارەو پەنابەری عێراقی لەساڵی 2015وە پەنایان بردۆتە بەر وڵاتانی دەرەوە.
زیا بتروس، وتیشی ڕاپۆرتێکیان ئامادەکردووە سەبارەت بە ڕەوشی ئاوارەو پەنابەران لەو ڕاپۆرتەدا باس لە حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان و کچان و هەندێکجار منداڵانیش کراوە کە لە ناو کەمپەکان دەستدرێژییان بەرامبەر کراوەو هەندێ جاریش لەسەر شەقامەکان بازرگانییان پێوەدەکرێت.
روونیشیکردەوە، کێشەیەکیان هەیە هەندێکجار ئەوانەی قوربانین لەبەر هۆکاری کۆمەڵایەتی نایەن سکاڵا تۆمار بکەن، بەڵام حاڵەتەکان هەیەو تۆمار کراوە.
ساڵانە لە سەرانسەری جیهان 20ی حوزەیران وەک ڕۆژی پەرابەران دیاریکراوە کە بەو بۆنەیەوە چەندین چالاکی و پەیامی هۆشیاری لەبارەی ڕەوشی پەنابەران ئەنجامدەدرێت.
دوارۆژ
20-06-2017