دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم چەند گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیارییەکانی وڵاتانی عەرەبی ئەنجامداوه و سەرۆکی دەستەکەش ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ نزیکەی دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێم بکەن.
مەولەوی جەبار، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی2017، بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، بەمەبەستی هێنانی گەشتیاری بیانی بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، چەند گرێبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیارییەکانی وڵاتانی عەرەبی ئەنجامداوە لەوانە کۆمپانیاکانی ئیمارات، کوەیت.
راشیگەیاند، مەبەست لە ئەنجامدانی گرێبەستەکان بۆ ئەوەیە ئه و کۆمپانیایانە گەشتیار لە وڵاتانی عەرەبی بهێننە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان.
رونیشیکردەوە، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ زیاتر لە دوو هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن بەتایبەت لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان ژمارەی گەشتیاران ڕوو لە زیاد بوون دەکات.
هاوکات نادر ڕوستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بۆ دواڕۆژ ئەوەی خستەڕوو، لەگەڵ گروپە گەشتیارییەکانی هەرێم و دەزگا ئەمنیەکان و شوێنە بازرگانییەکان ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیارانی بیانی و شارەکانی خوارووی عێراق کراوە بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان زۆرترین گەشتیار بێنە هەرێمی کوردستان.
وتیشی، لە بازگەکان کار ئاسانی بۆ گروپی گەشتیاری دەکرێت و ڕێگە بە خێزانەکان دەدرێت ئۆتۆمبێڵی تایبەتی خۆیان بێننە ناو شارەکانی هەرێم و بۆ ئەم مەبەستەش خزمەتگوزارییەکان لە بازگەکان زیاد کراون، بەڵام لە هەمان کاتیشدا ڕەچاوی سەقامگیری باری ئەمنی دەکرێت.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، ڕوونیشیکردەوە، ئامادەکارییەکان لەسەجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار دەستی پێکردووه و لە هەموو سنوورەکان لیژنەی تایبەت بۆ پێشوازی لە گەشتیاران بۆ ئەم جەژنە دروستکراوە.
دوارۆژ
20-06-2017