رۆژی سێشەممە 29-12-2015، وەک بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی #کەرکووک# دەستبەکار بوو.
عەمید خەتاب لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیس، دەستبەکاربوونی خۆی ڕایگەیاند و داوای لە هاونیشتمانیانی کەرکووک کرد، یارمەتیدەری پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بن.
عەمید خەتاب عومەر پێشتر بەڕێوەبەری پۆلیسی ئامادەی کەرکووک بووە و لەسەر پشکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بووەتە بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیس.
پێشتر وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاری گۆڕینی ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی و ئیداری پارێزگای کەرکووکی دەکردبوو، لەنێویاندا بڕیاری گۆڕینی لیوا جەمال تاهیر، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی کەرکووکیش هەبوو.
کارنەکردن بەو بڕیارە، کێشەکانی نێوان کەرکووک و بەغدای زەقتر کرد و کار گەیشتە ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق مووچەی نزیکەی 12 هەزار پۆلیسی ئەو پارێزگایەی بڕی.
دوای سەردانێکی د. #نەجمەدین کەریم#، پارێزگاری کەرکووک بۆ بەغدا، ئەو کێشەیە چارەسەرکرا و عەمید خەتاب عومەر وەکو پاڵێوراوی یەکێتی وەک بەڕێوەبەری گشتی پۆلیس ناسێندرا.