ماڵی مامۆستا محەمەد ئەمین شیخوئیسلامیی ناسراو بە #هێمن# شاعیری ناوداری کوردە، کە لە مانگی خەرمانانی ساڵی 2013 کرا بە موزەخانە، شوێنێکە بۆ ڕاگرتن و نمایش کردنی بەرهەمە بە جێماوەکانی مفاخری شاری #مەهاباد#، وەکوو کەرەستەی کەسی، دەستنووسەکان، گوتار، کتێب، ژیاننامە، ئامێری موسیقا، تابلۆی نیگارکێشی، ئاڵبۆمی وێنە و فایلە دەنگی و وێنەکانە.