لێپرسراوی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی #دهۆک#، ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە مانگی ڕەمەزاندا بڵاودەکاتەوە کە لە ئەنجامی 73 ڕووداو 9 کەس گیانیان لەدەستداوە.
رائید ئازاد تەها، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ، ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە چاو دوو ساڵی ڕابردوو کەمیکردووە.
وتیشی لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا لە سنووری پارێزگای دهۆک 73 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە و بەو هۆیەوە 9 کەس گیانیان لەدەستداوە و 68 کەسی تریش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد لەکاتێکدا ئەگەر بەراورد لەگەڵ مانگی ڕەمەزانی ساڵی 2016 بکەین 87 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندابوو 8 کەس گیانیان لە دەستدابوو 74ی تریش بریندار ببوون.
دوارۆژ
24-06-2017