شەش کوردی دیکەی
ئێزدیئێزدی بن دەسەڵاتی
داعشداعش لە وڵاتی
سووریاسووریا ڕزگارکران و گەیشتنە شوێنێکی ئارام، دوو لە ڕزگارکراوەکانیش کەسوکاری
نادیە مورادنادیە مورادن.
خەیری بووزانیخەیری بووزانی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییان لە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، بەهاوکاری
نووسینگەی ڕزگارکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستاننووسینگەی ڕزگارکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان شەش کوردی دیکەی ئێزدی لە هەردوو شاری ڕەققە و مەیادینی سووریا ڕزگارکراون و گەیشتوونەتە شوێنێکی ئارام.
بووزانی چەندین زانیاری دیکەی لەبارەی ئه و ڕزگارکراوانە ئاشکراکرد و گوتی: له و شەش ڕزگارکراوە دوویان ژنن و چواریش منداڵن، خەڵکی گوندەکانی
کۆچۆکۆچۆ و
سیبا شێخ خدرسیبا شێخ خدری قەزای
شنگالشنگالن.
وەک خەیری بووزانی ئاماژەی پێدا، یەکێک لە ڕزگاربووەکان برازا و، یەکێکیشیان ژنبرای نادیە موراد،
باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکانەباڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکانە، چاوەڕێن ئەمڕۆ شەممە 24\6\2017 بگەنەوە نێو کەسوکاریان لە سنووری پارێزگای دهۆک.
دوای ئەوەی داعش هێرشیکردە سەر شنگال و دەوروبەری، زیاتر لە شەش هەزار کوردی ئێزدی کەوتنە دەستی چەکدارانی داعش و تاوەکو ئێستاش
3030 کەس ڕزگارکراون و هێشتا چارەنووسی زیاتر لە سێ هەزاری دیکە دیارنییە.
نادیە موراد، تەمەن 24 ساڵ، لە مانگی 8ی
2014 لە گوندی کۆچۆ لەلایەن داعشەوە ڕفێندرا، دوای ڕزگاربوونیشی بە گێڕانەوەی ئازارەکانی نێوبانگێکی زۆری پەیداکرد.
نادیە بۆ یەکەمجار لە ڕۆژی 16-9-2015 لە دانیشتنێکی تایبەتدا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گوتارێکی پێشکەشکرد و چیرۆکی خۆی وەک کچە کوردێکی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعش گێڕایەوە.
جگە لەوەی نادیە موراد ئێستا باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکانە، گۆڤاری تایم-یش بە یەکێک لە 100 کاریگەرترین کەسایەتی ساڵی
2016 دەستنیشانی کردبوو.
25-06-2017