ئەندامێکی پەڕڵەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات کە لە میانی سەردانێکیاندا بۆ لای بەرپرسێکی ئێرانی، بەڵێنی چارەسەری کێشەی گرتنەوەی ئاوی سنووری شارۆچکەی #پشدەر#یان وەرگرتووە.
#شوان قەڵادزەیی#، ئەنجامی پەڕڵەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: بە مەبەستی چارەسەری گرفتی گرتنەوەی ئاوی #زێی بچوک# لە سنووری شارۆچکەی پشدەر و کاریگەرییە خراپەکانی لەسەر ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی سنوورەکە و بەرهەمی جوتیارانی دەشتی پشدەر و بیتوێن، ئەمڕۆ شەممە (24-06-2017) سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران مان کرد لە شاری #هەولێر#.
وتیشی: لە میانی گفوگۆیەکدا لەگەڵ سەرکونسوڵی ئێران، بابەتی گرتنەوەی (زێی بچوک) مان تاوتوێ کرد کە ماوەی 3 ڕۆژە لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گیراوەتەوە، خۆشبەختانە ئەوان بەڵێنیدا بەپەلە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەیان و و پارێزگاری #ورمێ# وشارەداری #سەردەشت# گفتوگۆبکەن وکۆتایی بەکێشەکە بهێنن، بۆیە لە ئێستادا چاوەڕێی وەڵامی کردارین ئەوانین.
ماوەی 3 ڕۆژە، لەلایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە ئەو ئاوەی کە لە سنووری شاری سەردەشتی ئێرانەوە دێتە سنووری شارۆچکەی پشدەری هەرێمی کوردستان گیراوەتەوە بەوەش کاریگەریی لەسەر سامانی ماسی و ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتییان و جوتیارانی سنووری شارۆچکەی پشدەر درووستکردووە.[1]
24-06-2017